سایلۆی سلێمانی: دەست بەپڕۆسەی کڕینی گەنمی جوتیاران دەکرێت
کوردستان 11:25 AM - 2025-06-09
میدیاکان
سایلۆى گەنم
سبەی دەست بەکڕینی
گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی
ئاشکرای دەکات، کە سبەی سێشەمە تەنها جوتیارانی سنوری هەردوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگرون
و تانجەرۆ(عەربەت) دەتوانن گەنمەکانیان بهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی
بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:" ئەمساڵیش وەک ساڵی رابردوو پڕۆسەی کڕینی
گەنم ناوچە بە ناوچە ئەنجام دەدرێت".
بەپێی راگەیەندراوەکە،
سبەی تەنها جوتیارانی سنوری هەردوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگرون و تانجەرۆ(عەربەت) دەتوانن
گەنمەکانیان بهێنن، جوتیارانی بەشە کشتوکاڵیەکانی دیکە رێگایان پێ نادرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا
چەند مەرجێکی دیکە خراوەتەڕوو، بۆ وەرگرتنی گەنم کە دەبێت ئوتومبێلە بارهەڵگرەکان بە یەکڕیز رابگیرێن و تەواو پڕ بن لە دانەوێڵە
و هەروەها تراکتۆرەکانیش لای دیواری سایلۆوە
بۆ سەرەوە بۆ لای سەربڕخانەکەی پیرەمەگرون بە یەکڕیز بوەستن.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا
هاتووە، کە بۆ هەر بارهەڵگرێک بۆ رایی کردنی مامەڵەکان تەنها شوفێرەکە بچێتە ژوورەوە
و ئەگەر بەرزی بۆدی بارهەڵگرەکان بەشێوەیەک
بەرز کرابێتەوە کە ئامێری راکێشان نەگاتە بنی بۆدیەکە، گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت.
بەپێی مەرجەکان
جوتیاران گەنمەکانیان تەنها لەو بارهەڵگرانە باردەکەن کە خۆیان هەڵی دەڕێژن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

