کۆمسیۆن: نزیکەی 2 ملیۆن کەس کارتەکانیان نوێکردووەتەوە
عیراق 10:13 AM - 2025-06-05
PUKMEDIA
تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت:"
ژمارەی ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە زیادیکردووە، بەجۆرێک تائیستا
زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس کارتەکانیان نوێکردووەتەوە".
لەڕاگەیەنراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاماژەی
بەوەکردووە:" ژمارەی ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە زیادیکردووە،
بەجۆرێک تائیستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس کارتەکانیان نوێکردووەتەوە،
هاوکات ناوەندەکانی تۆمارکردنی کارتی بایۆمەتری هەموو رۆژەکانی هەفتە کراوەن".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:
"هەڵمەتی راگەیاندن و تیمە گەڕۆکەکان یارمەتیدەربوون لە بەرزبوونەوەی رێژەی
نوێکردنەوەی بایۆمەتری و ئەمەش هانی کۆمیسیۆن دەدات ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری
دەنگدەران درێژ بکاتەوە، چونکە خواستی زۆری هاووڵاتیانی لەسەرە".
"پێشتر بۆ ماوەی یەک مانگ کاتی تۆمارکردنمان درێژکردووەتەوە و لە
14ی حوزەیران کاتەکە کۆتاییپێدێت، کە ئەمە
درێژترین درێژکردنەوەیە کۆمیسیۆن کردوویەتی"، جومانە غەلای وایوت.
راشیگەیاند: "دوایین ئامارەکان بۆ نوێکردنەوەی تۆمارکردنی
بایۆمەتری هەتا دوێنێ 4ی حوزەیرانی 2025 گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 807 هەزار و 698
نوێکردنەوە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
* بەغدا 207360
* دهۆك 64857
* هەولێر 126522
* سلێمانی 92646
* نەينەوا 256612
* كەركوك 92965
* ديالە 75620
* ئەنبار 97483
* بەغدا كرخ 188232
* بابل 69665
* كەربەلا 45293
* واسط 45757
* صەلاحەدين 99702
* نەجەف 50864
* ديوانيە 46036
*موسەنا 24801
* زيقار 89491
* ميسان 31549
* بەسرە 102243
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

