کۆمسیۆن:33 هەزار ئاوارە تۆماری دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە
هەواڵ 05:20 PM - 2025-06-01
PUKMEDIA
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرای دەکات 33 هەزار
ئاوارە کارتی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە و میکانیزمەکانی شێوازی دەنگدانیشیان
رووندەکاتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" بەپێی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان ژمارە 12ی ساڵی 2018
ئاوارەکان دەنگدەدەن".
"وەزارەتەکانی کۆچ و کۆچبەران و بازرگانی ژمارەی ئاوارەکان بە
کۆمسیۆن دەدەن، هەروەها ئاوارەکان دەتوانن لە کەمپەکەی خۆیانەوە دەنگ لەسەر ئەو
بازنەیەی پارێزگایە بدەن کە لێی ئاوارە بوون"، جومانە غەلای وایوت.
پەیوەست بە ئاوارەکانی شەنگالیش،
جومانە غەلای رایگەیاند:" ئاوارەکانی شەنگال لەو شوێنە دەنگدەدەن کە تێیدا
نیشتەجێن، جا ناو کەمپەکان بێت یان دەرەوە، هەروەها دەتوانن لەسەر ئەو بازنەیە
دەنگبدەن کە لێوەی ئاوارە بوون،ئەمەش بەپێی کارتی بایۆمەتری دەنگدان دەبێت".
راشیگەیاند:" لەرێگای نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانەوە ،کۆمسیۆن دەیەوێت
ژمارەی کۆتایی ئاوارەکان دیاریبکات، کەلە 16 کەمپی دهۆک و پێنجی هەولێر نیشتەجێکراون".
لە کۆتایشدا، جومانە غەلای وتەبێژی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرای کرد:" تاوەکو ئێستا 33
هەزار ئاوارە کارتی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

