وەزیری کشتوکاڵ:عیراق 400 هەزار تۆن گەنم لەجوتیاران وەردەگرێت
کوردستان 11:20 AM - 2025-05-12
کوردسات نیوز
کۆنگرەی رۆژنامەوانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ
بەراورد بەساڵی رابردوو حکومەتی عیراق بڕی 300 هەزار تۆن
گەنم کەمتر لەجوتیاران وەردەگرێت، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم-یش رایدەگەیەنێت:" حکومەتی
عیراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم
وەربگرێت".
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"حکومەتی عیراق بڕیاریرداوە
بۆ ئەمساڵ 6 ملیۆن تۆن گەنم لەسەرتاسەری عیراق لەجوتیاران وەربگرێت، لەکاتێکدا
ساڵی رابردوو 8 ملیۆن تۆنی وەردەگرت".
راشیگەیاند:"ساڵی رابردوو 700 هەزار تۆن گەنم لە
جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەەرگیراوە، لەکاتێکدا ئەمساڵ 400 هەزار تۆن وەردەگیرێت
و بڕەکەی 300 هەزار تۆن کەمیکردووە، هەوڵەکانیشمان بەردەوامە بۆ ئەوەی عیراق
ساڵانە بڕێکی زیاتر گەنم لەجوتیاران وەربگرێت".
هۆکاری کەمبوونەوەی بڕی گەنم کەشوهەوایە
غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لەفراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەمساڵ بەهۆی کەشوهەواو کەمبوونەی ئاو، بەشێوەیەکی گشتی لەعیراق رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم کەمبووەتەوە، هەربۆیە عیراق بڕیاریداوە رێژەیەکی کەمتر گەنم لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق وەربگرێت، کە ئەمەش بەڕێککەوتن و چەند جارێک گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم کراوە".
" تائێستاش وەک فراکسیۆنی یەکێتی و بەندە وەک ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چاودێری وردی ئەم بابەتە دەکەین، ئەگەر بزانین ئەو رێژەیەی بۆ هەرێم دیاریکراوە هۆکاری تری هەیە بێدەنگ نابین، هاوکات داواش لەوەزارەتی بازرگانی عیراق دەکەین پەلە بکات لەپێدانی پارەی جوتیاران، سەرەڕای ئەوەی پلانمان دەبێت بۆ ساڵی داهاتوو لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی کوشوهەوا"، غەریب ئەحمەد وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
هەوڵەکانی وەزیری کشتوکاڵ و یەکێتی بۆ وەرگرتنی زۆرترین رێژەی گەنمی بەرهەمهێنراوی
جوتیارانی هەرێم بەردەوامە و ساڵی رابردووش دوای چەندین کۆبوونەوەی وەزیری
کشتوکاڵی هەرێم کە لە پشکی یەکێتییە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق، رێژەی
وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە 500 هەزار تۆنەوە زیادکرا بۆ 700
هەزار تۆن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

