خالید شوانی: یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەڕۆژنامەی وەقائیعی عیراقی بڵاوکرایەوە
کوردستان 12:20 PM - 2025-05-05
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
یاساى بە پارێزگابوونى
هەڵەبجە لە رۆژنامەى وەقائیعی عیراقی بڵاوکرایەوە و لە ئەمڕۆوە هەڵەبجە وەک 19هەمین پارێزگاى
عیراق بەڕەسمى ناسێنرا.
خالید شوانى وەزیرى
دادى عیراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" یاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە
لە رۆژنامەى وەقائیعی عیراقی بڵاوکرایەوە و یاساکە دەنێرینەوە بۆ سەرۆکایەتى کۆمار و ئەنجوومەنى
نوێنەران و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانى دیکەى حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێم، کە
دەبێت مەرسومى کۆمارى بۆ دەربکرێت و جارێکى دیکە مەرسومەکە لە رۆژنامەى وەقائیع لە
هەفتەى ئایندەدا بڵاودەکرێتەوە".
"
بەمشێوەیە رێکارە یاساییەکانى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە کۆتاییان دێت و پێویستە لەم
رۆژەدا لەگەڵ دەستخۆشیمان بۆ هەموو لایەک، پیرۆزباى گەرم ئاراستەى خەڵکى کوردستان
بەگشتى و خەڵکى هەڵەبجە بەتایبەتی بکەین، ئاواتەخوازین بە گشتى ئەم یاساییە هاندەربێت
بۆ حزمەتکردنى زیاترى هەڵەبجەییەکان" خالید شوانی وایوت.
وەزیرى دادى عیراق
ئاماژەی بەوەشکرد:"بە پێى بڕیارى محمد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عیراق، پێویستە
لە ماوەى 60 رۆژدا رێنماییەکانى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە دەربچێت".
هاوکات چرۆ حەمە
شەریف ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق لە فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى
کوردستان لەسەر پشکى هەڵەبجە لە رێگەى PUKMEDIA ەوە پیرۆزبایى خۆى گەیاندە خەڵکى هەڵەبجە
بە بۆنەى تەواوبوونى رێکارەکانى بە پارێزگابوونى شارەکە و بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەى
وەقائیعى عیراقى و رایگەیاند:" سوپاسى سەرجەم ئەو هێز و لایەن و فراکسیۆنانە
دەکەین کە لە پەرلەمان و دەرەوەى پەرلەمان هاوکارمانبوون بۆ پەسەندکردنى بە پارێزگابوونى
هەڵەبجە، هەروەها ئەم خولەى پەرلەمان مێژووییەکى گرنگى بۆخۆى تۆمارکرد و هیوادارین
بە پارێزگابوونى هەڵەبجە کەمێک لە خەمى وارسى شەهیدانمان کەمبکاتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە دوای چەند جارێک لە دواخستنی دانیشتنەکان ،رۆژى 14ى 4ى 2025 ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی 178 ئەندامى ئەنجوومەنەکە کۆبووەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکە درا، بەمەش هەڵەبجە بووە چوارەمین پارێزگای هەرێم و 19هەمین پارێزگای عیراق، هاوکات لەمیانەی رێوڕەسمێکی تایبەت لە رۆژى 29 ی نیسانی 2025 لەکۆشکی بەغدا سەرۆککۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید بەئامادەبوونی ژمارەیەک له ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنه ران و بەرپرسان و نوێنەرانی کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە یاساکەى پەسەند کرد و مەرسومى کۆمارى بۆ دەرکرد، ئەمڕۆش لە رۆژنامەى وەقائعى عیراقى بڵاودەکرێتەوە.
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

