نزیكەی 900 هەزار كەس كارتی دەنگدانیان نوێ كردووەتەوە
عیراق 10:35 AM - 2025-04-27
PUKMEDIA
تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامەو نزیكەی 900 هەزار كەس كارتی دەنگدانیان نوێ كردووەتەوە، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنیش دەڵێت: "هاووڵاتیان دەتوانن لە هەر ناوەندێكی تۆماركردن، كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە، تەنانەت ئەگەر خەڵكی پارێزگایەكی دیكەش بن".
لەو بارەیەوە عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندووە: "پڕۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە نزیكەی هەزار و 79 ناوەندی تۆماركردن لە سەرانسەری عیراق بەردەوامەو نزیكەی 900 هەزار كەس كارتی دەنگدانیان نوێ كردووەتەوەو رۆژانە لە سەعات 8ی بەیانییەوە تاوەكو 5ی ئێوارە بەردەوامن و رۆژانی هەینی و شەممە و پشووە رەسمییەكانیش كار دەكەن".
راشیگەیاندووە: "هاووڵاتیان دەتوانن لە هەر ناوەندێكی تۆماركردن، كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە، تەنانەت ئەگەر خەڵكی پارێزگایەكی دیكەش بن".
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رۆژی 24ی ئادار نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان و بایۆمەتری دەستپێكردووەو بڕیارە تاوەكو 23 ی ئایاری 2025 بەردەوام بێت، بڕیاریشە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

