کۆمسیۆن: نزیکەی 700 هەزار دەنگدەر تۆماریان نوێکردووەتەوە
عیراق 11:55 AM - 2025-04-21
PUKMEDIA
پرۆسەی هەڵبژاردن
ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بەردەوامە، کە بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، وتەبێژی
کۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت:" ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی تا دوێنێ داتاکانیان نوێکردووەتەوە
گەیشتووەتە 672 هەزار و 180 دەنگدەر، هاوکات تا ئێستا هیچ بڕیارێکیش بۆ
درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران نەدراوە".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەوێبسایتی
رەسمیی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" پرۆسەی نوێکردنەوەی
تۆماری دەنگدەران کە لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و بەپێی بڕیاری دەستەی
کۆمیسارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی
بەمەبەستی نوێکردنەوەی داتاکانیان سەردانی ناوەندەکانی کۆمسیۆنیان کردووە تا دوێنێ
یەکشەممە 20-4-2025 گەیشتووەتە 672 هەزار و 180 دەنگدەر".
" تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی
نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران نییە، ئەگەر بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی هەبێت پێویستە
لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنەوە بڕیاری لێبدرێت"،
جومانە غەلای وایوت.
جومانە غەلای
ئاماژەی بەوەشکرد:" کۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی
هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریکراوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 9ی نیسانی 2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دانیشتنێکی بە سەرۆکایەتی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق ئەنجامدا، لە میانی دانیشتنەکەشدا دەنگی
دا بە دیاریکردنی رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی
شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق".
هاوکات 10ی تشرینی
یەکەمی 2021 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو تێیدا 329
ئەندام بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێردران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

