riklam

شاهۆ عوسمان: لەهەفتەیەکدا کاسبکارانی دارەسوتاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

کوردستان 05:09 PM - 2025-04-06
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی تایبەت

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی

بازاڕە سوتاوەکەی دارەسوتاوەکە نوێدەکرێتەوە و کاسبکارە زیانلێکەوتوەکانیش لەلایەن سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالەوە تەواوی زیانەکانیان قەرەبوو دەکرێنەوە، جێگری پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت:" لە سبەینێوە پاککردنەوە و نوێکردنەوەی بازاڕەکە دەستپێدەکات و لە ماوەی هەفتەیەکیشدا کاسبکارەکان قەرەبوو دەکرێنەوە"

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی  رایگەیاند:"بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تەواوی ئەو زەرو زیانەنەی کە بەر دووکاندارەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی دارەسوتاوەکەی سلێمانی کەوتوون قەرەبوو دەکرێنەوە و هاوکات دوو کانەکانیش نۆژەندەکرێنەوە".

" فەرمانگە پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە کە لە پاککردنەوە  و نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە هاوکاری دووکاندارەکان بن، کە بڕیارە سبەینێ هەڵمەتی پاککردنەوەی بازاڕەکە دەستپێبکات، هاوکات لە سەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی لە ماوەی یەک هەفتەدا دووکاندارەکان قەرەبوو دەکرێنەوە".

 سەبارەت بە شێوازی قەرەبووکردنەوەکە، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" دوای رووداوەکە راستەوخۆ لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێنراو لەگەڵ سەرجەم ئەو دووکاندارانەی زیانیان بەرکەوتووە گفتوگۆ کراو و راپۆرتێک لەوبارەیەوە پێشکەش بە قوباد تاڵەبانی کرا، بەڕێزیشیان بڕیاری دا قەرەبووی تەواوی زیانەکانیان بکاتەوە،بەپێی ئەوەی لە راپۆرتەکەدا هاتووە".

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند:" بازاڕەکە بەشێوازێکی نوێ دروستدەکرێتەوە، جگە لەوەی کە هەموو مەرجێکی سەلامەتی تێدا دەبێت، هاوکات دروستکردنەوەی بەشێوەیەکیش دەبێت کە بازاڕێکی مۆدێرن بێت".

رۆژی 5ی4ی2025 بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی کەوتووە، بەهۆیەوە 116 دوكان و 4 شوێنی لەفە فرۆشتن سوتا، زیانەکانیشی بە زیاتر لە یەک ملیار دینار دەخەمڵێنرێت،دوای رووداوەکەش  قوباد تاڵەبانی بڕیاری دا قەرەبووی تەواوی زیانەکانیان بکاتەوە .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket