لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمووکات پەیوەندییەکی قوڵی لەگەڵ كەركوكدا هەبووە
کوردستان 05:14 PM - 2025-03-27
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەموو قۆناغەکاندا و هەمیشە لەگەڵ خەڵکی كەركوكدا بووە و خزمەتی کردوون، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش رایدەگەیەنێت:" سەردانەکەی سەرۆک بافڵ دوای ئەوە دێت کە بەشی هەرە زۆری بەڵێنەکانی یەکێتی بۆ خەڵکی کەرکوک جێبەجێکراون".
یەکێتی لەهەموو قۆناغەکاندا پەیوەندی قوڵ و دانەبڕاوەی بە كەركوكەوە هەبووە
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێکیدا بە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی رایگەیاند: " ئەگەر لە دیوە مێژووییەكەیەوە سەردانی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بۆ شاری كەركوك لێكیبدەینەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا لە قۆناغ و وێستگە جیاوازەكاندا پەیوەندی قوڵ و بەهێز و دانەبڕاوەی بە كەركوكەوە هەبووە، هەروەها یەكێتی قوربانی هەمەجۆری بۆ كەركوك داوە، كەركوكی جێنەهێشتووە، هاوكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەكو هێزێكی كوردستانی و عیراقی لە خەبات و تیكۆشان و خزمەتیشدا هێزی یەكەمی شارەكەیە، لەو رووەوە سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ كەركوك ئاساییە".
سەردانەکەی سەرۆک بافڵ سەربەرزانە بوو
وتیشی: " بەبەراورد لەگەڵ ئەو قۆناغەی كە بانگەشەی هەڵبژاردن بووە، ئەمە سەردانێكی سەربەرزانە و پڕ شانازیی بووە،
لەبەرئەوەی ئەم سەردانە لەكاتێكدا ئەنجامدرا كە ئەو بەڵێنانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڤاڵانی كەركوك
و سەرۆك بافڵ بە خەڵكی كەركوكیان دابوو، ئەوا ئێستا سەرۆك بافڵ بەسەربەرزانە چووە
ناو خەڵكی كەركوك، بەسەربەرزانە پێیان دەڵێت سەربەرزین شانازی دەكەین ئەو بەڵێنانەی
بە ئێوەماندا، چونكە بەشی هەرە زۆری جێبەجێ بووە".
لەتیف نێروەیی راشیگەیاند: "كورد بە شەڕ نەیتوانی یارمەتی یەكتر و پشتگیریەكی
نیودەوڵەتی و هەرێمی بۆخۆی دروست بكات، بەڵام ئەمساڵ بە پەیامی ئاشتی و دروشمی
ئاشتیخوازانە توانرا لە هەرچوار پارچەی كوردستان یەكێتیەكی نەتەوەیی بهێنێتە ئاراوە،
هاوكات لە هەر چوار پارچەی كوردستان نەرمیەك لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو چوار وڵاتە
هاتە كایەوە، لەبەرئەوە نەورۆزێكی ئارام و بێكێشە و توندوتیژی و كوشتار ئەنجامدرا".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵگری دروشمی ئاشتی و پێكەوە ژیانە
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونیشکردەوە: " لە نەورۆزی ئەمساڵدا تاڕادەیەك دەسەڵاتداران لە
هەر چوار پارچەی كوردستان پەیامیان بۆ پیرۆزبایی یان پشتگیری نەورۆز هەبووە".
راشیگەیاند :" یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵگری دروشمی ئاشتی و پێكەوە
ژیانە، ماوەیەكی زۆرە كار بۆ ئەوە دەكات، بۆ ئەوەی پشتگیرییەكی كۆی هێز و لایەنە سیاسیەكان
بەدەست بهێنرێت، بەرامبەرەكانیش بە نەرمی بێنە پێشەوە، بۆیە ئێمە كار لەسەر ئەو
دروشمە دەكەین".
لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێك لە ستراتیجیەتی یەكێتی ئەمساڵ
بەرهەمەكەی هاتە كایەوە، ئەوەی لە سوریا و توركیا و لە عیراقیش كە دەمێكە كاری لەسەر
كردووە".
لە كۆتایشدا لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند:
" یەكێتیی هەڵگری دروشمی ئاشتی و ئاشتیخوازانە بووە بۆ پرسی گەلی كوردستان لەهەر شوێنێكی جیهان بێت، بە
تایبەت بۆ كەركوك، هەڤاڵ مام جەلال هەمیشە دەیوت كێشەی كەركوك چارەسەرەكەی وەك نەشتەرگەری
مێشك وایە، یەكێتی بەم شێوازە مامەڵە لەگەڵ كەركوكدا دەكات، چونکە ئەزمونەكان و مێژووش
سەلماندوویانە بە توندوتیژی كێشەكانی كەركوك ئاڵۆزتر بووە" .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

