فراکسیۆنی یەکێتی رۆڵی ژاپۆن لەپاڵپشتیکردنی مۆزەخانەی سلێمانی بەرزدەنرخێنێت
عیراق 10:14 AM - 2025-03-26
راگەیاندنی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بەشێک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و وەفدێکی ژاپۆن
رۆژی 26-3-2025 هەرێم کەمال ئاغا و د. کەریم شکور سەرۆک و جێگری فراکسیۆنی یەکێتی چاویانکەوت بە وەفدی باڵیۆزخانەی وڵاتی ژاپۆن لە عیراق بەسەرۆکایەتی باڵیۆز ئاکیرائیندۆ و وەفدی ئاژانسی ژاپۆن بۆ هاوکاری وهەماهەنگی نێودەوڵەتی (جایکا) نیشادا یوئۆشی جێگری سەرۆکی دەزگای جایکا.
لەئێوارە خوانێکدا کە بۆ وەفدی وڵاتی ژاپۆن رێکخرابوو، هەریەک لە دیلان غەفور سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران و د. نەرمین مەعروف ئەندامئ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەیبوون، لە بارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و رۆشنبیریی نێوان کۆماری عیراق و ژاپۆن گفتوگۆ کرا.
هاوکات فراکسیۆنی یەکێتی، سوپاسی وەفدی باڵیۆزخانەی ژاپۆنیان کرد لە پای پێشکەشکردنی مینحەیەکی هاوکاری بە بڕی 700 هەزار دۆلار بۆ پەرەپێدانی مۆزەخانەی سلێمانی، هەروەها هەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی عیراق و لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانیان بەرز نرخاند لە پای زامنکردنی خەرجکردنی مینحەی پەرەپێدانی مۆزەخانەی سلێمانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

