بههۆی بایكۆتهوه ههڕهشهی سزاو مووچهبڕین لهپهرلهمانتاران دهكرێت
عیراق 10:35 AM - 2025-03-19
ئاژانسەکان
هۆڵی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
محەمەد مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەچاوپێکەوتنێکی
تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە:" بەهۆکاری ئەوەی زیاتر لەمانگێکە ئەنجومەنی
نوێنەران بەهۆی ناکۆکی نێوان فراکسیۆنەکان لەبارەی یاسای حەشدی شەعبی کۆنەبوونەتەوە،
بۆ ئەمەش هەوڵدەدەین مووچەی پەرلەمانتاران راگرین"، ئەندامێکی ئەنجومەنی
نوێنەرانیش دەڵێت:" سەرۆکی ئەنجومەن دەسەڵاتی راگرتنی مووچەی پەرلەمانتارانی
نییە".
لەبارەیەوە سەباح شێخ حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" هەرچەندە بەپێی یاسا
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی راگرتنی مووچەی پەرلەمانتارانی نییە، بەڵام
ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی و تەنانەت فراکسیۆنە کوردستانییەکانی دیکەش بەشدارنیین
لەو ناکۆکییە سیاسییەی کە لەسەر یاسای حەشدی شەعبییە و دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکەی
پەکخستووە".
" دەکرێت ئەو پەرلەمانتارانەی بەشداری کۆبوونەوەکان
ناکەن و بایکۆتیان کردووە غیاب بدرێن و لەمووچەکانیان کەمبکرێتەوە، چونکە
یاسایەکمان هەیە کەڕێگە دەدات ئەگەر هەر پەرلەمانتارێک لەدانیشتنێکدا بەبێ هۆکار
ئامادەنەبێت، بڕی یەک ملیۆن دیناری لێببڕدرێت"،
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند:" پەرلەمانتار
هەیە کەمترین بەشداری لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە و پێویستە رێککاری
یاسایی لەگەڵیدا بگیرێتەبەر، بەڵام ئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەگشتی
بەشدارن لەکۆبوونەوەکان و غیابیان نییە".
زیاتر لە ٤٥ رۆژە بەهۆی یاسای حەشدی شەعبیەوە ناکۆکی
کەوتووەتە نێوان فراکسیۆنە عیراقییەکان و بەوهۆیەشەوە دانیشتنەکانی پەرلەمان
راگیراوە، هەرچەندە چەند جارێک لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەوە کاتی کۆبوونەوە دایریکراوە،
بەڵام بەهۆی نەبوونی ژمارەی یاسایی ئامادەبوو کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدراوە و سەرۆکی
ئەنجومەنی نوێنەرانیش هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ کۆتاییهێنان بەناکۆکی نێوان
فراکسیۆنەکان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

