د. بڕیار: كۆتایی بەڕێگرییەكانی بەردەم بەرهەمی پیشەسازی هەرێم دێت
کوردستان 10:59 PM - 2025-03-03
PUKMEDIA
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و د. عەلی ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی عیر
هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران بۆ لابردی رێگرییەكانی بەردەم بەرهەمە پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان بەرەو ناوەڕاست و خواروی عیراق بەردەوامەو ئەندامێكی فراكیۆنەكەش دەڵێت: "بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەسەر كۆنووسی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو لا كۆتایی بەڕێگرییەكانی بەردەم بەرهەمی پیشەسازی هەرێم دێت".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەكانمان بەمەبەستی هەڵگرتنی ئەو رێگریانەی لە هەناردەكردنی بەرهەمە پیشەسازییەكان بۆ ناوەڕاست و خواروی عیراق دەكرێن، ئەمڕۆ دوو شەممە 3-3-2025، سەردانی د. عەلی ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی عیراق-مانكرد، كەكۆبوونەوەی ئەمڕۆمان هاوكات بوو لەگەڵ ئەو كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی پلاندانان كە بە هاوبەشی لە نێوان كوالێتی كۆنترۆڵی وەفدی حكومەتی هەرێم و عیراق ئەنجامدرا بەئامانجی هەڵگرتنی رێگرییەكان لە نێوان هەردوو لا".
"لەهەمانكاتدا بۆ هەمان مەبەست لەپەیوەندی بەردەوامدابووین لەگەڵ نەوزاد رەباتی سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی و كەمال رەئوف بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان و خۆشبەختانە لەیەكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوو حكومەتدا دروستبووەو بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەسەر كۆنووسی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو لا كۆتایی بەڕێگرییەكانی بەردەم بەرهەمی پیشەسازی هەرێم دێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

