سلێمانی ده‌بێته پێشه‌نگی دارایی و بازرگانی عیراق و هه‌رێم
کوردستان 04:31 PM - 2025-02-20
PUKMEDIA
کردنەوەی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی دارایی و بازرگانی لە سلێمانی
یه‌كه‌م ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی دارایی و بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی
كوردستان له‌سلێمانی كرایه‌وه‌و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوه‌نده‌كه‌ش
ده‌ڵێت:" ئامانج له‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه كۆكردنه‌وه‌ی بواری دارایی و
ئابوورییه له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌دا".
شاد
فكره‌ت به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دارایی
و بازرگانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:" ناوه‌نده‌كه ده‌بێته
یه‌كه‌م ناوه‌ند له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه به‌و شێوه‌یه بونیاد
ده‌نرێت، ئامانجیش له‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه كۆكردنه‌وه‌ی بواری دارایی و ئابووری
و بازرگانییه له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌دا".
راشیگه‌یاند:" ناوه‌نده‌كه پێكهاته‌یه‌كه له‌بانكه ناوخۆیی و جیهانیی
و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ‌ی دراو، كۆمپانیاكانی پشكداری و فرۆشتنی
پشكی كۆمپانیاكان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی
دارایی و راهێنان و ژیری ده‌ستكردیش له‌خۆده‌گرێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:"بانكی ره‌شید و رافیده‌ین كه سه‌ر به‌حكومه‌تی
ناوه‌ندن، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیان بۆ ناوه‌نده ناردووه بۆ دیاریكردنی شوێنه‌كانیان،
له‌ئێستاشدا شوێنیان بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام رێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی لقه‌كانیان
ته‌واونه‌بووه‌و ره‌زامه‌ندی وه‌زیری دارایی عیراقی پێویسته".
عەلی عەلاق : لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆری وەبەرهێنان و بەرهەمهێنان و بازرگانی کردن هەیە
عەلی عەلاق پارێزگاری
بانکی ناوەندی عیراق، لە مەراسیمی کردنەوەی ناوەندە دارایی و بازرگانییەکە لە
سلێمانی رایگەیاند:" کردنەوەی ئەم ناوەندە بۆ پارێزگای سلێمانی و هەرێمی
کوردستان و عیراق زۆر گرنگە و وەبەرهێنان و بازرگانان زۆر سودی لێوەردەگرن، چونکە
لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆری وەبەرهێنان و بەرهەمهێنان و بازرگانی کردن
هەیە".
راشیگەیاند" پارێزگای
سلێمانی لە رووی جوگرافیایەوە ناوەندێکی گرنگی بواری و ئابووری و بازرگانییە لە
عیراقدا، هیوادارین کردنەوەی ئەم سەنتەرەش جوڵەیەکی زیاتر لەو بوارانەدا بە
پارێزگاکە ببەخشێت".
ئەوەشی خستە روو:"
پێویستە عیراق لەگەڵ گۆڕانکاریە تەکنەلۆژیا نوێیەکاندا هەنگاو بنێت و بەشداری بکات
لە ژیری دەستکردا، هاوکات پێویستە هەوڵەکەمان بۆ ئەوە بێت کە بانکەکان بگۆڕین بۆ
سەکۆی ئەلیکترۆنی، ئاواتەخوازیشین ئەم ناوەندە ببێتە کۆکرەوەی بازرگانەکان لەسەر
ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و هەناردەی پێزیاد بکەین".
د. نەرمین مەعروف:ماوەی دوو ساڵە هەوڵی كردنەوەی ئەو سەنتەرە لە سلێمانی دەدرێت
هەر لەو بارەیەوە، د. نەرمین
مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنج شەممە
20-2-2025، بە ئامادەبوونی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق، سەنتەری
نێودەوڵەتی بازرگانی دارایی لەسلێمانی دەكرێتەوە كە لقی بەشێك لەبانكەكان و
كۆمپانیاكانی حەواڵەو ئاڵوگۆڕ لەم بازاڕەدا ئۆفیس دەكەنەوەو هەموو جۆرە مامەڵەیەكی
دراوی تیادا ئەنجامدەدرێت هاوشێوەی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی".
"ماوەی
دوو ساڵە هەوڵی كردنەوەی ئەو سەنتەرە لە سلێمانی دەدرێت، كەوەك بازاڕێكی دراوی
پێشكەوتوو وایەو یەكەم بازاڕی داراییە لەهەرێمی كوردستان و دووهەمین بازاڕی
داراییشە لەعیراق" د. نەرمین مەعروف وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

