ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسند دەکات
کوردستان 09:30 AM - 2024-11-24
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان
بڕیارە ئەمڕۆ 24/11/2024 ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق کۆببێتەوە بۆ پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .
دوای سەپەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی 20/10ی ئەمساڵ، تەسلیم بە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، دواتر وادەی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەلێدوانێكی تایبەتدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەیەکەم کوبونەوەی ئەم هەفتەیەدا، ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسند دەکات".
"پێدەچێت یەکشەممە 24-11-2024 لە کۆبوونەوەکەیدا ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەندبکات"، جومانە غەلای وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لەماوەی سێ رۆژدا 41 تانە لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماركران، رۆژی 18-11-2024 سەرجەمیان لەلایەن دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی سەر بەئەنجومەنی باڵای دادەوری عیراقەوە رەتکرانەوە.
رۆژی 20ـی 10ی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی 409 هەزار و 548 دەنگی بەدەستبهێنێت و 23 كورسی پەرلەمان مسۆگەر بکات.
بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانیش بەتەمەنترین ئەندام، سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

