کۆمسیۆن وەڵامی تانەی لایەنەکان دەداتەوە
عیراق 09:40 AM - 2024-11-09
PUKMEDIA
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان
٤١ تانە لهئهنجامی
كۆتایی ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان دراوە، كه رۆژی
30-10-2024 كۆمسیۆنی سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عیراق به رهسمی دهرگای تانهدانی
راگهیاند، وتهبێژی كۆمسیۆنیش دهڵێت:" کۆمسیۆن لە کۆی ٤١ تانە وەڵامی ٢٨
تانەی ناردووە بۆ دەستەی دادوەری تا بڕیاریان لەسەر بدات، کاریش لەسەر ئەو تانانە
دەکات کە ماون".
جومانه غهلای
وتهبێژی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عیراق لهلێدوانێكی تایبهتدا
به وێبسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند:" دوای کردنەوەی
دەرگای تانە بەڕووی لایەنەکاندا لەلایەن کۆمسیۆنی عیراقەوە، تا ئێستا ٤١ تانە لەئەنجامی
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دراوە".
"لەئێستادا
کۆمسیۆن لە کۆی ٤١ تانە وەڵامی ٢٨ تانەی ناردووە بۆ دەستەی دادوەری تا بڕیاریان
لەسەر بدات، کاریش لەسەر ئەو تانانە دەکات کە ماون و لەماوەی ٧ رۆژدا وەڵامی
سەرجەم تانەکان دەداتەوە"، جومانە غەلای وایوت.
بەپێی یاسای
کۆمسیۆن لە دوای وەرگرتنی تانەکان لەماوەی سێ رۆژدا، ئەنجومەنی کۆمسیاران حەوت
رۆژی لەبەردەمدایە بۆئەوەی تانەکان یەکلا بکاتەوە و وەڵامی تانەکان پێشکەش بە
دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بکات، دواتریش دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەکان لە
ماوەی 10 رۆژی کارکردندا یەکلادەکاتەوە و دواتریش ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەنجامی
کۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەکات.
رۆژی 20ـی 10ـی
2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی،
دهۆک و هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانی 409 هەزار و
548 دەنگی بەدەستهێنا و 23 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

