یەکێتی دەنگ و کورسی زیادیکرد و خاوەنی 23 کورسی پەرلەمانییە
کوردستان 10:15 AM - 2024-10-30
PUKMEDIA
ئامێری دەنگدان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 409 هەزار و 548 دەنگی لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بەدەستهێناوە کە دەکاتە 23 کورسی پەرلەمانی کوردستان، لەم خولەدا کورسییەکانی پەرلەمان 95 کورسین و 5 کورسیشیان بۆ کۆتاکانە.
بە شەفافییەوە دەنگەکان جیاکراونەتەوە
ئەمڕۆ چوار شەممە 30-10-2024 لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بەوردی و بەوپەڕی شەفافیەتەوە دەنگەکان جیاکراونەتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی 257 هەزار و 359 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 15 کورسی و براوەی یەکەمی پارێزگاکەیە.
سلێمانی
بەشێوەیەکی گشتی لە پارێزگای سلێمانی دەنگی دروست بریتیبووە لە 626 هەزار و 244 دەنگ، هەروەها کورسی پیاوان 25 کورسییە و ژنان 11 کورسی و پێکهاتەکانیش 2 کورسییان بەردەکەوێت کە کۆی گشتی دەکاتە 38 کورسی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی 257 هەزار و 359 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 15 کورسی پەرلەمان و زۆرترین دەنگی پارێزگاکەیە.
هەولێر
بەشێوەیەکی گشتی لە پارێزگای هەولێر دەنگی دروست بریتیبووە لە 669 هەزار و 273 دەنگ، هەروەها کورسی پیاوان 22 کورسییە و ژنان 10 کورسی و پێکهاتەکانیش 2 کورسییان بەردەکەوێت کە کۆی گشتی دەکاتە 34 کورسی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای هەولێر 111 هەزار و 102 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 6 کورسی پەرلەمان.
دهۆک
بەشێوەیەکی گشتی لە پارێزگای دهۆک دەنگی دروست بریتیبووە لە 548 هەزار و 15 دەنگ، هەروەها کورسی پیاوان 16 کورسییە و ژنان 8 کورسی و پێکهاتەکانیش 1 کورسییان بەردەکەوێت کە کۆی گشتی دەکاتە 25 کورسی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای دهۆک 28 هەزار و 557 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 1 کورسی پەرلەمان.
هەڵەبجە
بەشێوەیەکی گشتی لە پارێزگای هەڵەبجە دەنگی دروست بریتیبووە لە 38 هەزار و 936 دەنگ، هەروەها کورسی پیاوان 2 کورسییە و ژنان 1، کۆی گشتی کورسییەکان دەکاتە 3 کورسی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە 12 هەزار و 530 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 1 کورسی پەرلەمان و براوەی یەکەمی پارێزگاکەیە.
زیاتر لە 40 هەزار کارمەند پڕۆسەکەیان بەڕێوەبردووە
"لەپرۆسەی هەڵبژاردندا نزیکەی 41 هەزار کارمەندی کۆمسیۆن پرۆسەکەیان بەڕێوەبردووە کە پێکهاتبوون لە فەرمانبەران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان"، حاکم عومەر وای وت.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە رۆژی 21-10 کۆمسیۆن ئەنجامیی بەرایی هەڵبژاردنی
بڵاوکردەوەو تێیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا و
بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو دەنگەکانی زیادیکرد.
لە رۆژی 20-10-2024 دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان لە هەر چوار بازنەکەی هەرێم بەڕێوەچوو، هاوکات رۆژی 18-10-2024 دەنگدانی
تایبەت بەڕێوەچوو، کەرێژەی بەشداری کردنی دەنگدەران 72٪ بوو.
نوێدەکرێتەوە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

