رەشیدو رافیدەین و بازرگانی بۆ تەوتین لقەکانیان لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکەنەوە
کوردستان 11:52 AM - 2024-10-27
PUKMEDIA
بانکەکانی رافیدەین و رەشید و بازرگانی
به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌ك كه(ناوی ئاشكرا نه‌كردوه)و قسەی بۆ سایتی بغداد الیوم كردوه ده‌ڵێت:"جگه له‌سلێمانی، لقێكی بانكی بازرگانی عیراقی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و ڕ‌اپه‌ڕ‌ین ده‌كرێنه‌وه، به‌ئامانجی زیادكردنی سه‌نته‌ره‌كانی ته‌وتینی مووچه له‌بانكه فیدراڵیه‌كان".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت:"نوسینگه‌كانی پڕ‌ۆژه‌ی “هه‌ژماری من”، سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سلێمانی داخراون، داواكارییه‌كانیش سنوورداركراون ."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ئێستادا داواكاری تایبه‌ت به‌بانكی بازرگانی عیراق ده‌كرێت، داواكاریش هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی لقی تری بانكه‌كه، و" هه‌روه‌ها له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا لقی له‌ئه‌لڕ‌افیده‌ین و ئه‌لڕ‌ه‌شید، بۆ ته‌وتینی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌سلێمانی ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: به‌ڵێنه‌كانی بانگه‌شه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
رۆژی 24-10-2024 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه‌و بڕ‌یاریدا،"پێداگری بكات له‌سه‌ر په‌یامی راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌انی و گێڕ‌انه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێزو پابه‌ندبوون به‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكی داوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، له‌ناویشیاندا پرسی (ته‌وتین)ی مووچه".
وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی: هه‌ژماری من بوو به‌رابردوو
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت هه‌وڵی جددی بدات بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌م ساڵ چاره‌سه‌ری دواكه‌وتنی مووچه بكات و سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌یه‌كێك له‌بانكه حكومییه‌كانی عیراق ته‌وتینیان بۆبكرێته‌وه.
پێشتر سۆزان مه‌نسور وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه سبه‌ینێ 27-10، پاش سێ هه‌فته یه‌كه‌م دانیشتن به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، وه‌ك فراكسیۆن هه‌وڵه‌كانمان چڕ‌تر ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ته‌وتینی مووچه خۆرانی هه‌رێم".
"هه‌ژماری من بوو به‌ڕ‌ابردوو، شتێك نه‌ماوه به‌وناوه‌وه و كۆتایی هاتووه، له‌كاتێكدا پێویسته تاكۆتایی ساڵ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌یه‌كێك له‌بانكه حكومییه‌كانی عیراق ته‌وتینیان بۆبكرێته‌وه"، سۆزان مه‌نسور واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند: "هه‌ژماری من پڕ‌ۆژه‌یه‌كی شه‌خسییه‌و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه، فراكسیۆنه‌كه‌شمان به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت له‌پێناو كۆتایی هاتنی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌وڵی جددی تر بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، كه‌چاوه‌ڕ‌وانده‌كرێت تا كۆتایی ساڵ بتوانین چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ین".
رۆژی 21ی شوباتی 2024 دادگای فیدراڵی بڕ‌یاریدا “محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بكات به‌خۆجێیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێك له بانكه حكومییه‌كانی عیراق و به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌ت پێویسته تا كۆتای ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌وتین بكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

