سەركردایەتی یەكێتی هەڵسەنگاندن بۆ "هەڵبژاردن و ئەنجامەكان" ی دەكات
ی ن ک 10:37 AM - 2024-10-24
ئەرشیف
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەمڕۆ 24/10/2024 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی كۆدەبێتەوە، كە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكەیە لەدوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردن و ئەنجام و بابەتەكانی پەیوەستداری ئەو پرسەن".
لە دوو رۆژی رابردووشدا سەرۆك بافڵ سەرپەرشتی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی كردو بە گوێرەی راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی: "هەڤاڵان و جەماوەری كوردستان بەشدارییان لەكەمپین و دەنگداندا كرد كە سەروەری گەورەیان لە دوو هێندەكردنی دەنگەكانی یەكێتی تۆمار كردو بە كەمپینی پڕ جۆش و خرۆشیان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ توانیان پەیامی راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و دروستكردنی هاوسەنگی هێز بەرجەستە بكەن، هەر ئەم پەیامەش نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی یەكێتی دەبێت لەنوێكردنەوەی دیموكراتییانەو دادپەروەرانەی پڕۆسەی سیاسی و سیستمی حكومڕانی لە سەرجەم بوارەكان كە هەمووشیان لە خزمەتی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكەكەمان دەبێت."
كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە 1/9/2024 لە شاری هەولێر بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بەڕێوەچوو، كە تەوەری سەرەكی ئامادەكاریی بوو بۆ هەڵمەتی بانگەشەی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكەی 20/10 ی ئەمساڵ كە تێیدا یەكێتی سەرەڕای زیادكردنی دوو هێندەی دەنگەكانی سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەهەر چوار بازنەی هەڵبژاردن، 408 هەزارو 141 دەنگی بەدەستهێناوە بەشێوەیەك لەهەولێر 110 هەزارو 353 دەنگ و لەسلێمانی 256 هەزارو 813 دەنگ و لەدهۆك 28 هەزارو 445 دەنگ و لەهەڵەبجە 12 هەزارو 530 دەنگ بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

