لەتیف نێروەیی: یەکێتی لە بادینان کۆتایی بە نادادی دەهێنێت
کوردستان 10:16 AM - 2024-10-11
PUKMEDIA
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن
سەرکەوتنی یەکێتی لەدەڤەری بادینان هۆکارێک دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەکەو لەو بارەیەوە لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن دەڵێت: "دروشمی لایەنێک ئارامییە لەکاتێکدا لەم دەڤەرە هیچ ئارامییەک نییە و دەنگدان بەیەکێتی دەتوانێت کۆتایی بە نادادی و نایەکسانی و نەبونی ئازادی بهێنێت".
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "ئومێد دەکەین یەکێتی بتوانێت لەدەڤەری بادینان دەنگێکی زۆر بەدەست بهێنێت و بچێتە پاڵ سەرکەوتنەکانی دیکەی یەکێتی لە هەرێمی کوردستان، هەتا بتوانین کۆتایی بە نادادی و نایەکسانی و نەبونی ئازادی بهێنین و لەم دەڤەرەش هەموو کەس ئازاد بێت".
"لایەنێکی سیاسی هەموو کات باسی ئارامی دەکات لەکاتێکدا خەڵکی ئامێدی لەنێوان دوو چیادان کە هیچ کام لەو چیایانە بەدەست هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە نییە، کۆمەڵێک هێزی دیکە لێرەن خەڵکی هەرێمی کوردستان نین، بەردەوام دەنگی فرۆکە و بۆردومان هەیە و ژیانی خەڵکی ئەم دەڤەرەی سەخت کردوەو لەرووی گیانییەوە لەمەترسیدان"، لەتیف نێروەیی وای وت.
ڕاشیگەیاند:" خەڵکی دەڤەری بادینان شایەنی ژیانێکی باشترن و بەدەنگدانیان بە لیستی 129 ی یەکێتی ژیانێکی پڕ ئازادی و دادپەروەرییان بۆ دێتە ئاراوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

