لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
کوردستان 06:37 PM - 2024-10-06
PUKMEDIA
کۆمسیۆن و پەرلەمانی کوردستان
ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق سزای دارایی بەسەر 11 كاندیددا دەسەپێنێت كە زۆرترینیان كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێشێلكاری بڕیارەكانی كۆمسیۆنیان كردووە.
بەگوێرەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، ئەمڕۆ 6-10-2024، ئەنجومەنەكە تاوتوێی 14 سكاڵای كردو 11 سكاڵایانی بەسزادانی دارایی بەبڕی 500 هەزار دینار بۆ هەر سەرپێچیەكیان یەكلا كردەوەو سێ سكاڵاشی رەتكردەوە.
هەربەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران، ئەو 11 سكاڵایەی بەسزادانی دارایی یەكلا كراونەتەوە 8 سكاڵایان لەدژی كاندیدانی پارتی و لیستەكەی تۆماكراون كە سەرپێچی و پێشێلكاریان كردووەو بە 4 ملیۆن دینار سزادراون كە بۆ هەریەكێكیان بڕی 500 هەزار دینارە.
هاوكات سێ سكاڵاكەی دیكەش یەكێكیان لەسەر كاندیدێكی نەوەی نوێیەو بەبڕی 500 هەزار دینار سزادراوە، كاندیدێكی دیكەش یەكێتییەو دانەیەكی دیكەشیان سەربەخۆیە.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA ، تێكڕای سزا داراییەكە 5 ملیۆن و 500 هەزار دینارەو ئەنجومەنەكەش لە پێنج بڕیاری جیاوازدا سكاڵاكانی یەكلاكردووەتەوە كە كۆبوونەوەی جەماوەری و بانگەشەی پێشوەختەیان كردووە.
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

