قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
کوردستان 02:25 PM - 2024-10-05
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سنووری پشدەر
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا،
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سنووری پشدەر سەردانی
ناحیەی ئیسێوە و گوندەکانی دەوروبەری کرد.
لە دوو کۆبوونەوەی جەماوەری لە ناحیەی ئیسێوە و
گوندی "باوزێ"ێی شەهیدان، قوباد تاڵەبانی باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی
ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانی کرد و روونی کردەوە کە بۆچی گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا
دەنگ بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدرێت راشیگەیاند: "یەکێتی لە سێ ساڵی رابردوودا بە سەرۆکایەتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوام خەریکی خۆڕێکخستنەوە بووە تا بتوانێت بە هێزێکی زیاترەوە
گۆڕانکاری لە شێوازی حکومڕانی هەرێمی کوردستاندا بکات".
"یەکێتی و سەرۆکەکەی ویست و ئیرادەیەکی
بەهێزیان هەیە کە بە پشتبەستن بە دەنگ و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە دوای هەڵبژاردن
بە هەموو هێز و تواناوە کاربکەن بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی هەرێم، تەنها یەکێتی
توانا و هێز و کەرەستەی پێویستی هەیە بۆ چاکسازیی بنەڕەتی و گۆڕینی شێوازی حکومڕانی"، قوباد تاڵەبانی وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

