سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە
ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سێهەمین كەرنەڤاڵی
فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و ناساندنی
كاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەكێتی، لە کۆیە بەڕێوەدەچێت.
کاروان گەزنەیی وتەبێژی
رەسمیی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، سێیەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە شاری کۆیە ئەنجام دەدات".
"لەو
کەرنەڤاڵەدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک
پێشکەش بە یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات بە ئامادەبوونی کاندیدانی
لیستی ١٢٩ یەکێتی لە شاری کۆیە"، وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەکێتی وای وت.
ئاماژەی
بەوەشدا: "بە دروشمی (کۆتای بە دەسەڵاتی خۆ سەپێن دەهێنین) کەرنەڤاڵەکە رۆژی
شەممە ٥ـی ١ـی ٢٠٢٤، سەعات ٢:٠٠ـی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای کۆیە دەستپێدەکات".
كاندیدەكانی
لیستی ١٢٩ لە بازنەی هەولێر (٦٤) كاندیدە، سلێمانی (٧٢) كاندید، دهۆك ( ٣٠)
كاندید و هەڵەبجە (٦) كاندیدە و سەرجەمیان لە مەرجە یاساییەكانی كۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەرچوون.
بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ
خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە
دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار
بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

