شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04
PUKMEDIA
سەردانی شێخ جەعفەر بۆلای دانیشتووانی کۆمەڵێک گوندی سنووری گەرمیان
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:
"خزمەتکردنی سەرجەم ناوچەکان بەوە بەدەست دێت کە لەم هەڵبژاردنەی
پەرلەمانی کوردستاندا یەکێتی بتوانێت پێشەنگ بێت لە بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەران،
تا بتوانێت هاوسەنگی هێز بگۆڕێت و حکومەتێکی سەرتاسەری کوردستانی گەلپەسەند دابمەزرێنێت
".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی
پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەردانێکیدا بۆ
ژمارەیەک گوندی سنووری گەرمیان رایگەیاند: "هەر لەکاتی دروستبوونی مەفرەزە سەرەتاییەکانی
شۆڕشی نوێوە، بەهۆی دڵسۆزی خەڵکی ناوچەکەو هەڵکەوتی سەختی جوگرافییەوە، ئەم ناوچەیە
مەکۆی شۆڕش بووەو گوندنشیانی تێکۆشەری ئێرە لەلایەک بە ماڵ و حاڵی خۆیان لەخزمەتی
پێشمەرگەدابوون و لەلایەکی تریشەوە گیانی پیرۆزی رۆڵەکانیان دەکردە قوربانی خاک و
وڵات. بەوهۆیەشەوە رژێمی بەعس زۆر دڕندانە، لە ئەنفال و پێش ئەنفالیشدا رووبەڕوویان
دەبووەوەو خەڵکەکەی ئەنفال دەکردو خاکەکەشی سووتماک دەکرد".
"ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی لەم ناوچەیە،
زۆر کەمن و لەئاست فیداکاریی و قوربانیدانی بێ شوماری دانیشتوانی ئەم ناوچەیەدا نین،
بۆیە یەکێتی بەرنامەی ئەوەی هەیە لە داهاتوودا باشتر خزمەتیان بکات، ئەوەش بەوە بەدەست
دێت کە لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستاندا یەکێتی بتوانێت پێشەنگ بێت لە بەدەستهێنانی
متمانەی دەنگدەران، تا بتوانێت هاوسەنگی هێز بگۆڕێت و حکومەتێکی سەرتاسەری
کوردستانی گەلپەسەند دابمەزرێنێت کە داخوازییەکانی خەڵک جێبەجێ بکات و چیتر نەبێتە
مایەی ماندووکردن و توڕەکردنی کۆمەڵانی خەڵک"، شێخ جەعفەر وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "لەرۆژی 20ی ئەم مانگەدا،
خۆیان و خێزان و کەسانی دەوروبەریان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن بەلیستی
129 و ئەوە بۆ دەسەڵاتداران بسەلمێنن کە خستنەسەر دەسەڵات و لادانیشیان لەسەر
دەسەڵات هەر بەدەنگ و بڕیاری گەلی کوردستانە، بۆیە دەبێت رێز لە ئیرادەی گەل
بگرن".
جێی باسە، ئامادەبووان، پێکهابوون لە دانیشتوانی
گوندەکانی (بەکر بایەف، بێستانە، چەمی شۆر، قەڵا تەبزان، پارێوڵە، کەڵەشێرە، ئیمام
محەممەد، تیلەکۆ، گۆڕی ئەسپ، کانی گوڵ، تمتمە، تەپەکەڕوس، قەڵای تەپەکەڕوس، براوەل،
زەردەلیکاو، چرچەقەڵا، دەرەدۆین، گوڵمکەوە، دڕکە، بساکان، دارەوەنە، مراوا،
تازەدێ، نزارە)ـی سنووری گەرمیانی بەسەرکردەوە و داوایلێکردن دەنگ بە لیستی ١٢٩ـی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن و تاوەکو
یەکێتی بتوانێت سیاسەتی جیاکاری لە خزمەتکردنی ناوچەکان نەهێڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

