لەهەڵەبجەوە سەرۆك بافڵ چاڵنجی مەسرور بارزانی و سەركردەكانی دیكە دەكات
ی ن ک 04:46 PM - 2024-10-02
PUKMEDIA
سەرۆك بافڵ لەدووهەمین كەرنەڤاڵی ناساندن و بانگەشە بۆ لیستی ١٢٩ و كاندیدەكانی لە هەڵەبجە
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدووهەمین كەرنەڤاڵی ناساندن و بانگەشە بۆ لیستی ١٢٩ و كاندیدەكانی لە هەڵەبجە، لەبەردەم یاریگایەكی پڕ لەجەماوەرو هەڤاڵان و لایەنگرانی یەكێتیدا رایگەیاند: "زاب خودێ كۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین" هاوكات چاڵنجی مەسرور بارزانی و سەركردەكانی دیكەی كوردستانی بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێك كرد.
راشیگەیاند: "ئەوكاتەی سەرۆك مام جەلال لەژیاندا بوو كوردستان بەهێز بوو، نەیارەكانمان وایاندەزانی دوای سەرۆك مام جەلال یەكێتی كۆتایی دێت، هەرچەندە چەندین حزب لەیەكێتی جیابوونەوە، بەڵام یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر بەبەهێزی مایەوە، لەناو یەكێتی ئێستاشدا كوتلەو تەكەتولات نەماوە".
ئەوەشی راگەیاند: "هۆكاری نەهاتنی مووچە ئەوەیە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەیەوێت مووچە لەبانكەكانی خۆیانەوە بدرێت، هەرچەندە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كێشەی بودجەی لەبەغدا چارەسەر كرد، بەڵام ئەوان نەیانهێشت، چونكە دەیانەوێت بچێتە گیرفانی خۆیانەوەو گیرفانی لێپڕكەن".
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا: "با مامۆستایانی ئاینی چاودێربن بەسەرمانەوەو دینەكەمان بپارێزن یەكێتیش بەهەموو هێزییەوە پاڵپشتیان دەكات، یەكێتی وەك ئەوان مامۆستایانی ئاینی لەمزگەوتەكان دوورناخاتەوەو وەزیرێكی ئەوقافیش دادەنێین كە خودا بناسێت".
وتیشی: "17 ساڵ و نیوە پۆستی سەرۆكوەزیرانی هەرێم لای حزبێكە، با ئیتر كاك مەسرور بارزانی و وەزیرەكانی پارتی خانەنشینییەكانیان لەهەژماری من وەربگرن".
لەكۆتایی پەیامەكەشیدا روویكردە جەماوەری ئامادەبوو و رایگەیاند: "سەركردەی حزبەكانی دیكە ناتوانن وەك من راستەوخۆ قسەتان لەگەڵدا بكەن، بۆیە چاڵنجی مەسرور بارزانی و سەركردەكانی دیكەی كوردستان بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێكی كراوە دەكەم لەهەر شوێنێك كە بیانەوێت".
بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

