سهعدی پیره: ههژماری من بۆ مقهستكاری مووچهیه
کوردستان 11:42 AM - 2024-10-02
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت: "لە (هەژماری من)ـدا گەر مووچەیەک بێت چەندین مقەستی بەردەکەوێت،
بەڵام بە (تەوتین) کێشەی مووچە نامێنیت و هەموو مووچەخۆرێک لەکاتی خۆیدا دەتوانێت
مووچەکەی وەربگرێت".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت رایدەگەیەنێت: "لە (هەژماری من) پارەیەک کە دێت دەبێت بچێتە لای حکومەت و ئەویش
بیخاتە سەر بانکی برادەران، ئەوانیش بە ویستی خۆیان سەرفی بکەن، واتە ئەو مووچەیەی
کە دێت چەندین مقەستی بەردەکەوێت".
"بەڵام (تەوتین) پشتیوانییەکی یاسایی هەیە، بەشێوەیەکە لە بانک دەردەچێت
و دێتە سەرحسابەکەت، هیچ کەسێک ناتوانێت دەستی بۆ ببات"، وتەبێژی یەکێتی
وادەڵێت.
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشدا: "یەکێتیی (هەژماری من) بە تەواوی رەت دەکاتەوە،
خەڵکیش دەبێت (تەوتین) بکەن، لەکاتێکدا لایەنێک دەیەوێت تەوتین بە نانیشتمانی
لەقەڵەمبدات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە تەوتین رێگر دەبێت لەبەردەم دزیکردنی ئەوان،
ئەمە لەکاتێکدایە دزیکردن و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و فێڵی هەڵبژاردن نانیشتمانییە
نەک تەوتین".
"بە جێبەجێکردنی تەوتین مووچەخۆران لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان
وەردەگرن، هیچ کەسێکیش ناتوانێت معاش بکاتە کارتی فشار لەسەر هاووڵاتیان'، وتەبێژی
یەکێتی وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

