سەرۆك بافڵ: بەپشتیوانی خوداو خەڵك ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەڕوخێنین
ی ن ک 05:43 PM - 2024-09-29
PUKMEDIA
یەكەمین كەرنەڤاڵی ناساندن و بانگەشە بۆ لیستی ١٢٩ و كاندیدەكانی
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "بەپشتیوانی خوداو خەڵك ئەم دەسەڵاتە بۆگەن و گەندەڵە دەڕوخێنین".
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەیەكەمین كەرنەڤاڵی ناساندن و بانگەشە بۆ لیستی ١٢٩ و كاندیدەكانی لەبەردەم یاریگایەكی یڕ لەجەماوەرو هەڤاڵان و لایەنگرانی یەكێتی رایگەیاند: "یەكێتی زۆر لەنەیارەكانی بەهێزترو كوردپەروەرترەو لەئێستادا نەیارەكانمان لە هەرێم و عیراق لاوازن".
یەكێتی یەك هێزو یەك دەنگە
راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هی هەموو خەڵكێكی دڵسۆزە و لەداهاتووشدا جێی متمانەی خەڵكی كوردستان دەبین"، ئەوەشی وت: "لەئێستادا یەكێتی یەك هێزو یەك دەنگە".
سەرۆك بافڵ وتیشی: "لەدوای نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلالەوە هەرگیز یەكێتی وەك ئێستا بەهێزو یەك دەنگ نەبووە، بۆیە كەس ناتوانێت یەكڕیزی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بفرۆشێتەوە".
پارتی لۆمارێ
وتیشی: "دەبێت سەرەتا پارتی ناوخۆی خۆی رێكبخاتەوە دواتر داوای خۆڕێكخستنەوە لەحزبەكانی دیكە بكات، ئەوەی پارتی پێی ناكرێت بردنەوەی ئەم هەڵبژاردنەیە بۆیە پێی دەڵێین لۆمارێ".
یەكێتی پێگەی لەبەغدا بەهێزە
لەدرێژەی پەیامەكەیدا سەرۆك بافڵ وتیشی: "دەنگ بدەن بەو حزبەی مووچەتان بۆ دابیندەكات، دەنگبدەن بەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێگەی لە بەغدا بەهێزە، ئێمە پابەندی جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەین كە بەخەڵكی كوردستانی دەدەین".
تەنها یەكێتی دەتوانێت چەوتییەكان راستبكاتەوە
"تەنها یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەتوانێت چەوتییەكان راستبكاتەوە، ئەوەی ناشرین و دژی كلتوری كوردەواری بێت دەیڕوخێنین، هەروەك لەسلێمانی رووخاندمان"، ئەوەشی وت: "شەرمەزارییە هێزی داگیركەر وڵاتمان داگیربكات، شەرم ناكەن ئەم خاكە رادەستی وڵاتێك دەكەن كە بڕوای بەكورد نییە؟" سەرۆك بافڵ وایوت.
هەولێر هی خۆمانە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: "ئەگەر باش ئیدارەدان هەبێت كوردستان بەهەشتە، هەولێریش هی خۆمانە"، ئاماژەی بەوەشدا: "كراسی یاسای هەڵبژاردنمان دڕاند كە بۆ بەرگی لایەنێك دوورابوو".
لەكۆتایی پەیامەكەشیدا سەرۆكی یەكێتی وتی: "ئەگەر دەتانەوێت گەنجەكانمان سەری خۆیان هەڵنەگرن نادای نەمێنێت، بانكی بنەماڵە نەمێنێت، خاكمان لەوە زیاتر نەفرۆشرێت، ئەوا دەنگ بدەن بەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، زاب خودێ دەنگمان پێبدەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

