رێبوار تەها: حکومەتی کەرکوک بە ئیرادەیەکی نیشتمانی دروستبووە
کوردستان 02:51 PM - 2024-09-16
پەڕەی تایبەتی پارێزگاری کەرکوک
پارێزگاری کەرکوک و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان
پارێزگاری کەرکوک لە بینای پارێزگا پێشوازی کرد لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەرکوک و جەختیان کردەوە لە گرنگیدان بە پێکەوە ژیان و دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی لە شارەکە.
رێبوار تەها پارێزگاری
کەرکوک لەمیانەی کۆبونەوەکەدا راگەیاند: "حکومەتی کەرکوک بە ئیرادەیەکی نیشتمانی پێکهێنراوەو کاری لە پێشینەمان
تۆکمە کردنی پێکەوەژیان و خزمەتگوزارییە لەم شارە، ئێمە ئەنجومەنێکمان بۆ پێکەوەژیان
هێنایە کایەوە لەپێناو کارکردن بۆ نەخشەکێشانی چارەسەر و ڕێگایەک بۆ پێکەوەژیان کە
کەرکوک و پێگەی تۆکمەتر بکات و لە خەمی پێکهاتەکاندا بێت".
جەختی کردەوە: "لە گرنکی ڕۆڵ و
پشتیوانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان و گەڕانەوەی
ئاوارەکان، لە ژێر ڕۆشنایی وردبینی و پشتیوانی حکومەتی فیدراڵی".
هاوکات بەڕێوەبەری ئۆفیسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان
بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) لە کەرکوک جەختی لەسەر پەرۆشی پشتگیریکردنی گفتوگۆکە و
پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی ئیدارە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی کردەوەو پاڵپشتی خۆشیان
بۆ کارەکانی نوێنەرایەتی و ڕێکخراوەکان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی چالاکییەکانی لە کەرکوک
راگەیاند.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەرکوک،
پیرۆزبایی لە پارێزگاری کەرکوک، کرد بۆ دەست بەکاربوونی و پشتیوانی خۆی بۆ ئیدارەی
کەرکوک دووپات کردەوەو لە میانەی دیدارەکەدا ئاسۆی هاریکاری نێوان
ئیدارەی کەرکوک و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێر ڕۆشنایی وردبینی و ئاراستەکانی حکومەتی
فیدراڵی تاوتوێ کرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

