ئەندامێکی لیژنەی دارایی: بەمنزیکانە شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم خەرج دەکرێت
ئابوری 09:52 PM - 2024-08-28
PUKMEDIA
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران
ئەندامێكی لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت: "بەم نزیكانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینار وەك شایستەی دارایی بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان خەرجدەكرێت"، دەشڵێت: "جگە لە هەرێم لە چەند پارێزگایەكی دیكەی عیراق خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دواكەوتووە".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەبەردەوامی بەدواداچوونەكان بۆ مافی جوتیارانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە دواكەوتنی شایستە داراییەكانی گەنمی ئەمساڵ، دوای پەیوەندیكردن بە هەردوو وەزارەتی بازرگانی و دارایی فیدڕاڵ دڵنیاییان پێداین كە بەم نزیكانە شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم خەرجدەكەن كە زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە".
راشیگەیاند: "جگە لە هەرێمی كوردستان لە چەند پارێزگایەكی دیكەی عیراق خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دواكەوتووە، ئەوەش بەهۆی كەمی پارەی تەرخانكراو بۆ كڕینی گەنم لە بودجەی ئەمساڵ و زیادكردنی بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆكان لەسەروو ئەو بڕەی پێشتر لە پلانی وەزارەتی بازرگانی دیاریكرابوو بەمەبەستی پشتگیری زیاتری جوتیاران و بەرهەمی خۆماڵی".
"بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی بازرگانی داوای زیادكردنی تەرخانكراوی دارایی كردووە پشتبەست بە مادەی ٦٠ی یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی ژمارە ١٣ی ساڵەكانی ٢٠٢٣ ، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ كە دەسەڵات دەداتە ئەنجومەنی وەزیران بە زیادكردنی تەرخانكراوی دارایی بۆ چەند بڕگەیەكی خەرجی گرنگ لەنێویشیاندا كڕینی دانەوێڵە" د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

