كۆمسیۆن پاداشتی كارمەندانی سەرسندوق دیاریی دەكات
کوردستان 12:07 PM - 2024-08-20
PUKMEDIA
پڕۆسەی دەنگدان، دیناری عیراقی، لۆگۆی كۆمسیۆنی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕی پاداشتی دارایی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد، كە 150 هەزار دینار بۆ 250 هەزار دینار دەبێت.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاداشتی دارایی بۆ كارمەندانی سەرسندوقەكانی دەنگدان كە مووچەخۆری حكومەت نین بڕی 250 هەزار دینار دەبێت، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەش كەناویان بۆ سەرسندوقەكانی دەنگدان لەڕۆژی هەڵبژاردن هاتووەتەوە بڕی 150 هەزار دیناریان پێدەدرێت".
" پاداشتی دارایی ئەو كارمەندانە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە دیاریكراوە، كەبۆ یەك رۆژی كاركردنی سەرسندوقەكانی دەنگدانەو پێویستە دوای هەڵبژاردن لەماوەی شەش مانگدا پاداشتەكەیان پێبدرێت" جومانە غەلای وادەڵێت.
بڕیارە رۆژی 20-10-2024، هەڵبژاردنی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە بەڕێوەدەبرێت و بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە 41 هەزار كارمەندی بەشێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەكە بەشێوەی تیروپشك وەرگرتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

