كۆمسیۆن: تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوو بوو
کوردستان 06:52 PM - 2024-08-12
PUKMEDIA
کۆمسیۆن و پەرلەمانی کوردستان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئامێرەکانی دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان تاقیکردەوەو بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت: "پرۆسەکە بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا و هیچ گرفتێک لە ئامێرەکانی هەڵبژاردندا رووینەداوە".
هاوکات سه‌رۆكی كۆمسیۆنی
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش ده‌ڵێت: "ئامانجی تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی
ده‌نگدان گه‌یشتنه به به‌رزترین ئاستی ئاماده‌بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان و پێداگرین لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان لەپێناو سەرکەوتنی بەڕێوەبردنی
پرۆسەکە".
سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان بەسەرکەوتووی تاقیکرانەوەو هیچ کێشەیەکیان نەبووە
عومه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "كۆمیسیۆن پێداگره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی خشته و پرۆگرامی زه‌مه‌نیی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا".
وتیشی:" له پڕۆسه‌كه‌دا
سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌كو ئامێره‌كانی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان،
ژماردنی ده‌نگه‌كان و جیاكردنه‌وه و ناردنی ئه‌نجامه‌كان بۆ به‌غدا تاقی ده‌كرێنه‌وه‌و
ئامانج له تاقیكردنه‌وه‌كه، دڵنیابوونه‌وه‌یه له توانای ئامێره‌كانی ده‌نگدان
و گه‌یشتنه به به‌رزترین ئاستی ئاماده‌بوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت
و گشتیی په‌رله‌مانی كوردستان".
پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه
به چاودێریی كۆمپانیایه‌كی پشكنینی ئه‌ڵمانی و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یۆنامی، له
سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن
راشیگه‌یاند: "بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به ته‌واوی
ئاماده‌ین و توانای ئه‌وه‌مان ده‌بێت له 24 سەعاتدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه
رابگه‌یێنین".
لە 79 بنکە و ئۆفیسی سەرەکی پرۆسەکە بەرێوەچوو
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12-08-2024 ئامێره‌كانی ده‌نگدان له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان تاقیكرانه‌وه.
لەو بارەیەوە ئامانج
عەزیز بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی
ئامێره‌كانی ده‌نگدان تاوه‌كو سەعات 12:30ـی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو، هیچ گرفتێك
له ئامێره‌كاندا نه‌بینراوه و سه‌رجه‌میان كار ده‌كه‌ن و ئەنجامەکان
بەسەرکەوتووی رەوانەی ناوەندی سەرەکی لەبەغدا کرا".
"بەهەمان شێوەی
دەنگدانی گشتی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدانی تایبەتیش هیچ گرفتێکیان نەبووەو پرۆسەکە
بەچاودێری نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن
لە سلێمانی بەڕێوەچوو، کە لە 79 بنکەی دەنگدان پرۆسەی دەنگدانی گشتی و لە ئۆفیسی
سەرەکی کۆمسیۆن لە سلێمانی ئەنجامدراو سەرکەوتووبوو"، ئامانج عەزیز وای وت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA پرۆسەی تاقیکردنەوەی
ئامێرەکانی هەڵبژاردن، کەئەمڕۆ لەهەر چوار بازنەکەی هەرێم بەڕێوەچوو، لەسەرجەمیان
بێ گرفت بەسەرکەوتووی پرۆسەکە ئەنجامدرا و هیچ گرفتێک بۆ ئامێرەکانی دەنگدان دروست
نەبوو.
تا وادەی دەنگدان دوو جاری دیکە ئامێرەکان تاقیدەکرێنەوە
بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
راشیگەیاند: "بڕیارە هەتا رۆژی هەڵبژاردن دوو جاری دیکە لە رۆژی 25-8-2024 و لە
مانگی ئەیلولدا تاقیکردنەوە بۆ ئامێرەکانی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، هاوکات پرۆسەی
دابەشكردنەوەی کارتی دەنگدان لە سلێمانی بەردەوامی هەیە و لەبازنەی سلێمانی تەنها
هەزار و 600 کارتی دەنگدان ماوە کە دروستبکرێن و بدرێنەوە بە هاوڵاتیان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاره
رۆژی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی
كوردستان ئەنجامبدرێت، کەلەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە
69 ملیار و 230 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

