مهكتهبی سیاسی: یهكێتی داكۆكیكاری مافی راستهقینهی كهركوكییهكانه
کوردستان 05:31 PM - 2024-08-12
PUKMEDIA
کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاش کۆبونەوەیان بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: " یەکێتی ئامادەی بەرپاکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەیە لەکەرکوک و پێویستە ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلا بنێن و پێکەوە بەشدار بین لە پرۆسەی بەڕێوەبردن و خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی کەرکوک بێ هیچ جۆرە جیاوازییەک لەنێوان پێکهاتەکان و داکۆکیکاری مافە خەڵکەکەی بین".
دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٢/٨/٢٠٢٤) مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا پیرۆزبایی دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی کورد بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن بۆ کەرکووک کرا و جەخت لە پابەندبوون بە سیاسەت و رێبازی سەرۆک مام جەلال بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیایە لەنێوان سەرجەم پێکهاتە رەسەنەکانی ئەو شارە کرایەوە.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەرکەوتنە بەتەنها هی یەکێتی و کورد نیە، بەڵکو دەستکەوتە بۆ هەموو کەرکوکییەکان بەسەرجەم پێکهاتەکانەوە، چونکە سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر درێژەپێدەری هەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلالە کە بەردەوام داکۆکی لەمافی گشت پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوک بە کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحییەوە کردووە.
هەر لەو بارەیەوە، بەگرنگییەوە باس لە بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکان لە حکومەتی خۆجێیی و ئیدارەدانی کەرکوک کرایەوە و جەختیش لەوە کرایەوە کە برا تورکمانەکان دڵنیا دەکەینەوە هاوشێوەی پێکهاتەکانی تر؛ شوێنی گونجاوو شایستەی خۆیان هەیە لە بەڕێوەبردنی کەرکوک و یەکێتی داکۆکیکاری راستەقینەی مافەکانیانە و رازیش نابێت هیچ کەس و لایەنێک مافەکانیان زەوت بکات.
لەلایەکی ترەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پارت و لایەنە بەشدابووەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کرد کە؛ لەئەمڕۆوە ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلا بنێن وبا پێکەوە بەشدار بین لە پرۆسەی بەڕێوەبردن و خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی کەرکوک بێ هیچ جۆرە جیاوازییەک لەنێوان پێکهاتەکان و یەکێتی ئامادەی بەرپا کردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەیە.
لە کۆتاییدا مەکتەبی سیاسی هاوڕا بوو لەسەر ئەوەی کە؛ هەرچەندە پۆستی پارێزگاری ئێستای کەرکوک بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن یەکێتییە، بەڵام پێویستە دوور لەهەر ئینتمایەکی حزبی یان نەتەوەیی خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکان بکات و کەرکوک تەنها نەبێتە نمونەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکان، بەڵکو بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانیش ببێتە نمونەیەکی جوان بۆ عیڕاق و ناوچەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەندیكای رۆژنامەنووسان و ئاسایش نەخشەڕێگای یاسایی بۆ رێكخستنی میدیا رادەگەینن
09:44 PM - 2026-07-12 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
06:32 PM - 2026-07-12 -
ئەمریکا کردنەوەی گەروی هورمز رادەگەیەنێت و ئێرانیش دەڵێت داخراوە
04:18 PM - 2026-07-12 -
سلێمانی.. پرۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخی ئێسک سەرکەوتوو دەبێت
12:03 PM - 2026-07-12
ئەمانەش ببینە
ئاوی گلدراوەی عیراق بۆ 34 ملیار مەتر سێجا بەرز دەبێتەوە
06:52 PM - 2026-07-12
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات
05:34 PM - 2026-07-12
سەرۆک بافڵ سەرەخۆشی لە میری قەتەر دەکات
04:28 PM - 2026-07-12
وتەبێژی حکومەتی عیراق: سبەینێ سەرۆک وەزیران بەرەو واشنتن بەرێدەکەوێت
02:38 PM - 2026-07-12
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی حکومەتی عیراق: سبەینێ سەرۆک وەزیران بەرەو واشنتن بەرێدەکەوێت
عیراق 02:38 PM - 2026-07-12 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ سەردار فەقێ
پرسەنامە 01:27 PM - 2026-07-12 -
لە PUKMEDIA وە هۆكاری نەناردنی مووچە بزانە
کوردستان 01:02 PM - 2026-07-12 -
قوباد تاڵەبانی بۆ كونسوڵی بەریتانیا: خزمەتەكانت لەبیر ناكەین
کوردستان 12:06 PM - 2026-07-12 -
سلێمانی.. پرۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخی ئێسک سەرکەوتوو دەبێت
کوردستان 12:03 PM - 2026-07-12 -
پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-07-12 -
بەهۆی تەقینەوەی مین-ەوە 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا
کوردستان 10:26 AM - 2026-07-12 -
لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریكی و دۆستی كورد، كۆچی دوایی كرد
جیهان 09:30 AM - 2026-07-12



.png)



دابەزێنە

