71 لیست و کاندید بۆ هەڵبژاردن ژمارەیان پێدرا
کوردستان 10:39 AM - 2024-08-10
PUKMEDIA
ئەنجامدانی تیروپشک بۆ کاندید و لیستەکان
تیروپشک بۆ ژمارەدان بە لیست و هاوپەیمانێتی و کاندیدانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارە بە 71 لیست و هاوپەیمانێتی و کاندید درا و سەرۆکی کۆمسیۆنیش رایگەیاند: "دڵنیایی دەدەین هەڵبژاردنێکی بێلایەن و پیشەییانە بەڕێوەدەچێت".
حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەمیانی بەرێوەچونی تیروپشکەکەدا رایگەیاند: "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی هەرێم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەوپەڕی پیشەییانە و بێلایەنانە بەرێوەدەچێت".
"سبەینێ 11ـی 8ـی 2024، سەعات 10ـی بەیانی لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی، تیروپشک بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێت و لەم هەفتەیەدا لەهەولێر چەند چالاکییەک پەیوەست بە هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت"، سەرۆکی کۆمسیۆن وایوت.
پێشتر لە تیروپشکێکدا رۆژی 8-4-2024 ژمارە بە هاوپەیمانێتی و لیست و کاندیدانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش وەک حزبێکی سەربەخۆ ژمارە 129ی پێدراوە، کە بە 172 كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەکات کە لهو ژمارهیه 72 كاندیدیان له بازنهی سلێمانی و 64 كاندیدیشیان له بازنهی ههولێر و 30 كاندیدیشی له بازنهی دهۆكهو بازنهی ههڵهبجهش 6 كاندیدی ههیه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

