مۆڵەتی ئیمزا لەراکان جبوری وەردەگیرێتەوە
کوردستان 03:35 PM - 2024-08-08
PUKMEDIA
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
نوسراوێکی
ڕاکان جبوری بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
ڕەتکرایەوە، بەھۆی ئەوەی ویستوویەتی وەک پارێزگاری بەوەکالەت مامەڵەبکات،ئەمەش لەکاتێکدایە 11 ئەندامی
ئەنجومەنی پارێزگاکە بە ڕەسمی عەلی حەمادییان بۆ راپەڕاندنی کارەکانی پارێزگا
راسپاردووە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە
وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی ڕایگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممە ١١ ئەندامی ئەنجومەنی
پارێزگاری کەرکوک بەڕەسمی عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوکیان ڕاسپارد بۆ
ئیمزاکردن لەسەر لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەنجومەن، هەرچەندە ڕاکان
جبوری ناڕەزایەتی دەربڕیبوو و ویستوویەتی لە بەغدادەوە نوسراوێک بھێنێت بۆ ئەوەی
وەکو پارێزگار ڕەفتاربکات و کارەکان ڕابپەڕێنێت، بەڵام داواکاریەکەی ڕەتکرایەوە بە
هۆکاری ئەوەی چیتر پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک نییە".
"لە کۆتاییدا عەلی حەمادی ئیمزای لەسەر لیستی دابەشکردنی مووچەکە کرد و بەپێی ئەو نوسراوە فەرمانبەرانی ئەنجومەن مووچەیان وەرگرت"، سەرچاوەکە وای وت.
ڕۆژی ١١ی تەمموزی ئەمساڵ، ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد و وەکو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەستبەکاربوو، بەوەش ئیمزاکردنی نوسراوەکانی وەک پارێزگار رەتکرایەوە.
نوسراوە رەتکراوەکەی راکان جبوری:
نوسراوە جێبەجێکراوەکەی عەلی حەمادی:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

