کۆمسیۆن زیاتر لە 43هەزار کارمەندی بۆ هەڵبژاردن پێویستە
کوردستان 02:57 PM - 2024-08-01
PUKMEDIA
دەنگدان
ئەنجومەنی کۆمسیاران وادەی تیروپشکی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەرسندوقەکانی دەنگدان دیاریکردوەو وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت: " كۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 43 هەزار كارمەندە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-8-2024 ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا لە 11ی ئەم مانگەدا لە هەولێر تیروپشك بكات بۆ كارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و دواتر بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە پاک و بێگەردی و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدان و میكانیزمی دەنگدان راهێنان بەو كارمەندانە دەكرێت".
"بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێویستی بە زیاتر لە 43 هەزار كارمەندی دەنگدان هەیە"، جومانە غەلای وادەڵێت.
دوو ملیۆن و 899 ھەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان ھەیە
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 ھەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، بەهۆی سڕینەوەی ناوی مردووان و دووبارەکان ژمارەکە کەمیکردووە، هەروەها بۆ هەڵبژاردنەکە حەوت ھەزار و 67 بنکەی دەنگدان و ھەزار و 431 ناوەندی دەنگدان لە پارێزگاکانی ھەرێم دادەندرێن.
139 لیست ناویان تۆمارکردووە
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە رۆژی 20ـی 10ـی 2024 بەڕێوەبچێت، 139 لیست ناویان تۆمارکردووە کە لە نێوانیاندا 2 هاوپەیمانی و 13 حزب بەشدارن.
رۆژی 26-6-2024 سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان مهرسومی پێنجهمی ههرێمی بۆ دیاریكردنی وادهیهكی نوێ بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان دیاریكرد، كه رۆژی 20-10-2024 هیەو كۆمسیۆنیش ئامادهیی دهربڕیوه كهلهو رۆژهدا ههڵبژاردنهكه بهڕێوهببات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

