ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-07-11
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی7ی 2024 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكات و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامیش سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوه ڕایده‌گه‌یه‌نێت:" رۆژی پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ راكان جبووری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی پێشووی كه‌ركوك سوێندی یاسایی خوارد ده‌بێته به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
"له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه:" له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان گه‌یشتین به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكھێنانی ئیداره‌ی كه‌ركوك و داوا له لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین ھاوكار بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه كراوه".
پێشتر سه‌باح شێخ حه‌بیب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی له پشكی كه‌ركوك به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو:"دوای نزیكه‌ی حه‌وت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقدا، له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نه‌یتوانیوه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات و پارێزگارێك بۆ شاره‌كه دیاریبكات، ئاواته‌خوازین ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كلیلی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بێت و ئیداره‌ی شاره‌كه له‌و چه‌قبه‌ستووییه رزگاربكات".
دوای 18 ساڵ رۆژی 18ی 12ی 2023، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقدا به‌ڕێوه‌چوو كه 15 پارێزگای له‌خۆگرتبوو، له‌ئێستاشدا ته‌نها پارێزگای كه‌ركوك ماوه كه ئه‌نجومه‌نه‌كه كارابكرێت و كه‌سێكیش بۆ پۆستی پارێزگاری شاره‌كه ده‌ستنیشان بكرێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن به مافی خۆی ده‌زانێت پۆستی پارێزگاری شاره‌كه وه‌ربگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

