سودانی دەستەی راوێژکاری ئیدارەی کەرکوکی هەڵوەشاندەوە
کوردستان 10:52 AM - 2024-06-25
PUKMEDIA
باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
دوای ناڕەزایی لە کارەکانی دەستەی راوێژکاری ئیدارەی کەرکوک
کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێی نوێنەرەکانیەوە لە کەرکوک هەمووکات دژی کارە
نایاساییەکانیان وەستاوەتەوە، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عیراق دەستەکە
هەڵوەشێندرایەوە.
پێداچوونەوە بە کارەکانی دەستەکەدا دەکرێت
سەباح شێخ حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراکسیۆنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"جگە لە لەسەرکارلادان و
هەڵوەشاندنەوەی دەستەکە، سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە پێداچوونەوە بە کار و
بڕیارەکانی شەش ساڵی رابردووی دەستەکەدا بکات کە تەنها لەلایەن پارێزگاری بەوەکالەتی
کەرکوکەوە پشتیوانییان دەکرا".
"لەسەر داوای وەزیری پلاندانی عیراق و بەپشتبەستن بە
مادەی 34ـی یاسای پارێزگاکان، مانگی رابردوو حکومەتی عیراق لیژنەیەکی تایبەتی
سەبارەت بە دەستەی راوێژکاری ئێدارەی کەرکووک پێکهێناو لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی
لیژنەکە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستەکەی
دا"، سەباح شێخ حەبیب وادەڵێت.
ناهەقیەکان بەرامبەر کورد سەرناگرن
هەر لەوبارەیەوە ئەحمەد فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوک بە وێبسایی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پارێزگاری بە وەکالەت زۆر پشت ئەستوور بوو بەو
دەستەیە و ئێستا ئەو پشتەی نەما، بەرپرسان لە بەغدا بە خودی سەرۆکوەزیرانی عیراقیشەوە
سوورن لەسەر ئەوەی کە ئەم جۆرە دۆسیانە هەڵدەنەوە و هەموو ئەو ئیمزا و ناحەقیەی
بەرامبەر کورد کراوە لەم شارە هیچیان بۆ ناچێتە سەر."
یەکێتی دژی کارە نایاساییەکانی دەستەکەبوو
دەستەی راوێژکارانی ئیدارەی کەرکووک، سەرپەرشتی دامەزراندن و
دابەشکردنی زەوی و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کەرکووکی دەکرد، سەرۆکەکەی بە کەسی
دووەمی ئیدارەی کەرکووک دادەنرا و کەسیی نزیک و باوەڕپێکراوی راکان جبووری بوو.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژە بەوەشدەکات: "ئەو دەستەیە چەندین
کاری نایاسایی دژ بە کوردیان لە کەرکوک ئەنجامداوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش
لەڕێی نوێنەرەکانیەوە بەردەوام لە دژیان وەستاوەتەوە و چەند جارێکیش سکاڵای لەسەر دەستەکە
تۆمارکردووە".
نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران سێ بڕیاری لەخۆگرتووە، کە خۆی
لە هەڵوەشاندنەوەی دەستەکە و پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بڕیار و ئیمزاکانی
دەستەکە و دوورخستنەوەی سەرۆکی دەستەکەیە لە کاروباری دەوڵەت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

