کاندیدێکی تورکمان: ئاسایشی هەولێر هەوڵی دەستگیرکردنم دەدات
کوردستان 10:39 AM - 2024-06-22
Kurdsat News
عەبدولباست خالید سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی تورکمان لە هەولێر
ئاسایشی هەولێر کاندیدێکی
سەربەخۆی تورکمانەکان ئاگادار دەکاتەوە، ئەو کاندیدەش دەڵێت: "گومانم
لەئاگادار کردنەوەکەی ئاسایشی هەولێر هەیە و چاوەڕوان دەکەم بە بیانوی جیاجیا
دەستگیر بکرێم و بیانەوێت دوورم بخەنەوە لە کاندیدبوونم".
عەبدولباست خالید کاندیدی
سەربەخۆی تورکمانەکان لە هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " لە هەفتەی رابردوودا لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دووجار بە تەلەفون ئاگادار
کراومەتەوە کە سەردانیان بکەم بۆ هەندێک مەبەست کە بەبۆچوونی من بەهۆی
کاندیدبوونمەوەیە وەک کاندیدی سەربەخۆی تورکمانەکان لە هەولێر، بەڵام بەبیانوی جیا
بانگهێشتی ئاسایشم دەکەن".
"دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر بەرپرسن لە ژیانی
خۆم و خێزان و منداڵەکانم، داوا لە لایەنەکان دەکەم بە هانامەوە بێن و رێگا نەدەن
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بە بیانوی جیاجیا و دوورخستنەوە لە کاندیدبوونم راپێچی
زیندانم بکەن"، عەبدولباست خالید وای وت.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر عەبدولباست
خالید کە سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی تورکمانەکانە لە هەولێر بە وێبسایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "لەسەر کاندیدەکانی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان
هەڵوێستم هەبووە و داوام کردووە پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن لە
پەرلەمانی کوردستان، هاوکات ئێستاش وەک نوێنەری راستەقینەی تورکمانەکان لە هەولێر
خۆم کاندید کردووە و چاوەڕوان دەکەم لەسەر ئەو هەڵوێستانەم بانگکرابم بۆ ئاسایشی
گەڕەکی هەڤاڵان لە هەولێر".
کاندیدە سەربەخۆکەی تورکمانەکانی هەولێر راشیگەیاند:
"گومانم لەو داواکاریانە هەیە کە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە پێموتراوە کە
سەردانیان بکەم بۆ ئەو مەبەستە، بۆیە چاوەڕوان دەکەم بە بیانوی جیاجیا بیانەوێت
دەستگیرم بکەن و سزام بدەن، بەمەش هەوڵی دوورخستنەوەم لە کاندیدبوونم بدەن".
عەبدولباست خالید کە سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی تورکمان
لە هەولێرە پێشتر چەندینجار کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامداوە و دژی نوێنەری بەناو تورکمانەکان
لە پەرلەمانی کوردستان وەستاوەتەوە و داواشیکردووە پێکهاتەکان بە گشتی و
تورکمانەکان بەتایبەتی پێویستە نوێنەری راستەقینەی خۆیان بۆ پەرلەمان هەڵبژێرن نەک
لەلایەن حزبێکەوە بەکاربهێندرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

