هه‌وڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌درێت
کوردستان 03:41 PM - 2024-06-08
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
به‌شێك له‌فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌وڵده‌ده‌ن پێش جه‌ژنی قوربان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستبه‌كاربن، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت:" بۆ یهكلاكرنهوهی پرسه‌كانی كه‌ركوك چاوه‌ڕوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقین".
دوای زیاتر له ٥ مانگ و سوێندخواردنی به‌شێك له‌كاندیده ده‌رچووه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه كه ژماره‌یان ١٦ ئەندامە، بڕیاره ئه‌نجومه‌نه‌كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی پێش جه‌ژنی قوربان ئه‌نجامبدات و ئه‌و ئەندامانەی سوێندی یاساییان نه‌خواردووه سوێند بخۆن.
سه‌رۆكێك بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دیاریده‌كرێت
د. ئه‌حمه‌د فاتیح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه پێش جه‌ژنی قوربان ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه كۆببێته‌وه‌و بۆ یهكلاكرنهوهی پرسه‌كانیش چاوه‌ڕوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقین".
له‌دانیشتنی یه‌كه‌مدا كه به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌یده‌بات، له‌رووی یاساییه‌وه ئه‌ندامه‌كان ده‌ستبه‌كارده‌بن و پاش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ش لایه‌نه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن بهوكاتهوه، كه دیاریی كراوه‌و ماوه‌كه‌ی 30 رۆژه، پێویسته له‌و واده‌یه‌دا سه‌رۆكێك بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه دیاریی بكرێت" د. ئه‌حمه‌د فاتیح واده‌ڵێت.
لایەنە سیاسییە براوەکانی کەرکوک بۆ دانانی پارێزگار لەگەڵ سودانی کۆدەبنەوە
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاربوو رۆژی 5-2-2024 ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك بە سەرپەرشتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی بایكۆتكردنی فراكسیۆنە عەرەب و توركمانەكانەوە دانیشتنی ئەنجومەنەكە دواخرا و بەشێک لە کاندیدە دەرچووەکان سوێندی یاساییان نەخوارد، هاوکات تا ئێستا دووجار لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغدا بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و دیاریکردنی پارێزگار‌و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەتەوە.
یه‌كێتی له‌كه‌ركوك هێزی یه‌كه‌مه
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق كه له ١٥ پارێزگا له رۆژانی ١٦ و ١٨ی ١٢ی ٢٠٢٣ به‌ڕێوه‌چوو، له پارێزگای كه‌ركوك، هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه كه له‌نێوان یه‌كێتی و شیوعی بوو، زۆرترین ده‌نگی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكه به‌ده‌ستهێنا و بووه هێزی یه‌كه‌می هه‌موو پێكهاته‌كان و توانی ١٥٧ هه‌زار و ٦٣٩ ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، كه ده‌كاته ٤٣٪ ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌و ٥ كورسی.
PUKMEDIAهەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

