یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16
PUKMEDIA
بەپەلە
ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی رزگار حەمەد لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێپێدراوی حزب، تانەی لە بڕیارەکەی کۆمسیاران لەبارەی هەڵپەساردنی کارە هونەری و داراییەکان داو، ئەمڕۆش دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا و کۆمسیۆنی پابەندکرد بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی یەکێتی بڕیاریدا
تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی یەکێتی بڕیاریداو کۆمسیۆنی پابەندکرد بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
"بەپێی بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن پێویستە کۆمسیۆن دەستبکاتەوە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان"، تەلار لەتیف وای وت.
ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری دەستپێکردنەوە دەدات
ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیار لە دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات، ئەمەش لە کاتێکدایە دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لە بڕیارێکدا کە ئەمڕۆ 16-5-2024 داوێتی کۆمسیۆنی پابەندکردووە بە دەستپێکردنەوەی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەرب ەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: " لە دوای بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی ئەنجومەنی کۆمسیارانە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان".
"پێویستە ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیار لەسەر بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بدات، کە داوای کردووە كۆمیسیۆن ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكاتەوە"، جومانە غەلای وای وت.
كۆمسیۆن رێوشوێنهكان بۆ سازدانی ههڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دهستپێبكاتهوه
پێشتر ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە تایەکلایکردنەوەی ئەو سکاڵایەی کە لەسەر بڕگەی دوو لە ماددەی دوو تۆمارکراوە و دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر دەدات، کۆمسیۆن کارە هونەری و داراییەکانی هەڵپەسێرێت، لەوچوارچێوەیەشدا ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی رزگار حەمەد لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێپێدراوی حزب، رۆژی ٨-٥-٢٠٢٤ تانەی لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران، لەبارەی راگرتنی کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان-دا، لهسهر ئەو بنەمایەش، دهستهی دادوهریی ههڵبژاردنهكانی عیراق بڕیاره وهلائییهكهی رۆژی 7ی ئهم مانگهی دادگای فیدراڵی رهتدهكاتهوه، كه لهسهر بنهمای سكاڵایەکی مهسرور بارزانی دهریكرد، دهستهكه داوا له كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكان دهكات رێوشوێنهكانی بۆ سازدانی ههڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دهستپێبكاتهوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

