تۆماری بایۆمەتری لەهەرێم دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 10:59 AM - 2024-05-14
PUKMEDIA
کارتی تۆماری بایۆمەتری
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوەو لە نوسراوێکدا کە ئیمزای بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیارانی لەسەرە هاتووە: "بڕیاردراوە رێکارەکان بگیرێتە بەر و پەنجەمۆری دەنگدەران وەربگیرێت".
جومانه غهلای وتهبێژی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عیراق به وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگهیاند:" ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری لە سەرجەم پارێزگاکان و لەو چوارچێوەشدا پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئەنجومەن".
هاوکات لە نوسراوێکدا کە ئیمزای د. فاخر محەمەد بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیارانی لەسەرە و کۆپیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە هاتووە: "دەستبکرێت بە وەرگرتنی پەنجەمۆری ئەو دەنگدەرانەی ناویان تۆمارە لە بایۆمەتری هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرایەتییەکانی سەربە هەڵبژاردن رێکارەکان بگرنە بەر".
سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە
بەپێی زانیاریەکانی PUKMEDIA کە لە کۆمسیۆنەوە وەریگرتووە، پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان، بەشێوەیەک هەفتانە زیاتر لە 15 هەزار کارتی دەنگدان وەردەگیرایەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە تا کۆتایی مانگی رابردوو 52 هەزار و 109 كارتی بایۆمەتری دەنگدان لە عیراق دراوەتەوە بە دەنگدەران، کە 37 هەزار و 373 کارتیان لەهەرێم بووە.
دادگای فیدراڵی فەرمانی وەلائی دەرکرد
رۆژی 7-5-2024 دادگای باڵای
فیدراڵیی عیراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی فەرمانی وەلائی دەرکرد، بە
مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و
پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی
ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسیی پێک دێت
کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەش کراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی،
سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و هەڵەبجە 3 کورسی).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

