سکاڵای دوو ژنی لەدادگای فیدراڵی کێشرایەوە
کوردستان 08:31 PM - 2024-05-13
گووگڵ
یاسا
لەسەر داوایەکی قوباد تاڵەبانی پارێزەرێک سکاڵاکەی کە تایبەت بە نادەستوری یاسای فرەژنی و هێنانی ژنی دووەم پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق کردبوو کشاندەوە.
بەرهەم رەئوف عەلی، پارێزەری راوێژکار لە رونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاند: "لە (17/3/2024) دوای ئەوەی داوایەكی یاساییم تۆماركرد لە دادگای باڵای فیدڕاڵی، تایبەت بە نادەستووری ماددەی (1) لە یاسای ژمارە (15)ی سالی (2008) پەرلەمانی كوردستان، پاش ئەوەی لە دادگای بالای فیدڕاڵی داواكەیان قبوڵ كرد، لە (12/5/2024) یەكەم دانیشتنی دادگا بەرێوەچوو، تیایدا بەندە تیانووسی خۆمم پێشكەشی سەرۆك و ئەندامانی دادگای ناوبراو كرد، ئەوەبوو دواتر دادگا بریاری دا بە دواخستنی دادبینی لە داواكەدا بۆ بەرواری (30/6/2024) بە مەبەستی ووردبینی و بریاردان لە داواكەدا".
"دوای ئەوە لە رۆژی (13/5/2024) قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای كرد، كە واز لە داواكە بهێنم، ئەمەش بەهۆی زۆری نارەزایی رێكخراوەكان و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان، بەندە لەبەر داواكاری جەنابی كاك (قوباد تاڵەبانی) ئەمڕۆ (13/5/2024) هەستام بە پێشكەشكردن و بەرزكردنەوەی داواكاری پووچەڵكردنەوەی داواكە بۆ بەردەستی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی"، بەرهەم رەئوف وای وت.
دوێنێ یەک شەممە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر سێ سكاڵاكەی تایبەت بە هەرێمی كوردستانی کۆبوەوەو هەرسێ سکاڵاکەی دواخست كە سكاڵای سێهەمیان لە دژی پێنج مەرجی ژنهێنانی دووەمە لە یاسای باری کەسێتی، کە لەدوای هەموارکردنی یاساکە لە پەرلەمانی کوردستان زیاد کراون و لەلایەن بەرهەم رەئوف عەلی پارێزەرەوە تۆماركراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

