دۆسیەی داخستنی کەمپی ئاوارەکانی هەرێم لەبەردەم دادگای فیدراڵیدایە
کوردستان 11:07 AM - 2024-04-21کەمپی ئاوارەکان
دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق سەبارەت بە رێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراقیش دەڵێت: "پابەندین بەو وادەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ زێدی خۆیان دیاریکردووە"، هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ئاماژەبەوەدەکات: "بەراورد بە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لەپارێزگای سلێمانی کارئاسانی زیاتر بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکرێت و 30 هەزار خێزانی ئاوارە لەکەمپەکانی هەرێم ماون".
بەراورد بەهەولێر و دهۆک لەسلێمانی کارئاسانی کراوە
سامر مه‌شكور به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌راورد به هه‌ولێرو دهۆك له‌پارێزگای سلێمانی زیاتر هاوكاری و كارئاسانیمان بۆده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌مپه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك له‌ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندان".
"بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە حکومەتی عیراق بڕی چوار ملیۆن دینار و بەفرگرێک و تەلەفزیۆنێک و تەباخێک، وەک هاوکاری پێشکەش بە ئاوارەکان دەکات و کار ئاسانی دەکات بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، هاوکات هەوڵدەدەین لەو وادەیەی دیاریکراوە کە 1-7-2024 ە سەرجەم ئاوارەکانی هەرێم بگەڕێنەوە، چونکە هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان لە زێدی خۆیان نەماوە"، سامر مەشکور وای وت.
عیراق هانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان دەدات
حكومه‌تی عیراق له‌هاندان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌رده‌وامه‌و به‌هه‌موو جۆرێك هاوكارییان ده‌كات، به‌جۆرێك رۆژانه تێچووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌یان خێزانی ئاواره له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و زەوی و پارەو چەندین هەلیش دەخاتە بەردەستیان.
رۆنزی زیاد سیدۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان به‌رده‌وامه و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌كات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاریداوه بڕی چوار ملیۆن دینار‌و پارچه‌یه‌ك زه‌وی و دامه‌زراندن له‌وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك هاندانێك پێشكه‌ش به ئاواره‌كان بكات".
"حكومه‌تی عیراق ته‌ئكید له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌كات و هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ده‌دات"، رۆنزی زیاد سیدۆ واده‌ڵێت.
30 هەزار خێزانی ئاوارە لەهەرێمن
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ئاماژەی بەوەشکرد: "لەهەرێمی کوردستان هەتا ئیستا نزیکەی 30 هەزار خێزانی ئاوارە لە 21 کەمپ ماونەتەوە، کە 16 کەمپیان لە دهۆکە و 5 کەمپیان لە پارێزگای هەولێر و کەمپێکیش لە سلێمانییە".
وەزیری کۆچ و کۆچبەران سکاڵای تۆمارکردووە
بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ یەکشەممە 21-4-2024 دادگاکە بۆ یەکلایکردنەوەی سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن " ئیڤان فایەق " وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دژی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و وەزیری ناوخۆی ھەرێم تۆماریکردووە.
سکاڵاکار لە سکاڵاکەیدا داوایکردووە بە دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانە ئاوارەکان و کەمکردنەوەی بارگرانییەکانیان، ھەروەھا داخستنی کەمپەکان و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکان لە کاتی خۆیدا ئەوەش بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا دراوە.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران: پێویستە ئاوارەکان بێ دواکەوتن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان
پێشتر ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ غوڵام محه‌مه‌د ئیسحاق نوێنه‌ری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌ران UNHCR رایگه‌یاندبوو: "پابه‌ندین به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و پێویسته له‌كاتی خۆیداو بێ دواكه‌وتن ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه ئاسایش له ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا تا ڕاده‌یه‌كی باش پارێزراون".
کۆتا وادە دیاریکراوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە رۆژی 30-6-2024 دوا وادەبێت بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بۆ زێدی خۆیان، بەڵام بەهۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی 12 داواکراوە دواوادە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ 30-7-2024 دوابخرێت.
گەڕانەوەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، بەڵام بەپێی سکاڵاکەی وەزیری کۆچ و کۆچبەران بێت کەلە دادگای فیدراڵی تۆماری کردووە، لەپارێزگاکانی هەولێر و دهۆک رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 01:22 PM - 2024-05-03