ژماره به‌هاوپه‌یمانی و حزب و كاندیده‌كان ده‌درێت
کوردستان 09:36 AM - 2024-04-08
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8-4-2024 كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق تیروپشك بۆ پێدانی ژماره به‌هاوپه‌یمانی
و حزب و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان بكات كه به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی
كوردستان دا ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمسیۆنه‌كه
كه بۆ PUKMEDIA نێردراوه، ته‌ئكید
ده‌كاته‌وه كه "ئه‌مڕۆ تیروپشكه‌كه له‌سه‌عات 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌باره‌گای
كۆمسیۆنه‌كه له به‌غدا بۆ ژماره‌ی كاندید و حزب و هاوپه‌یمانییه‌كان ده‌كرێت".
كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له‌ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن
هاوكات جومانه غه‌لای وته‌بێژی ره‌سمی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "رێكار و هه‌نگاوه‌كانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه‌و قۆناغ به قۆناغ
كاره‌كانی پرۆسه‌كه جێبه‌جێده‌كرێن".
"بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوو هاوپه‌یمانێتی
و 20 حزب و 60 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ ناویان تۆمار كردووه، كه‌له ژماره 101 وه ده‌ستده‌كرێت
به تیروپشكی ژماره‌كان به هاوپه‌یمانی و لیست و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان".
كۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆیی خۆی پاراستووه
كۆمسیۆن پابه‌نده به‌خشته‌ی كاتی به‌ڕێوه‌چونی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیداو سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌نێوان حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كاندا
پاراستوه‌و به‌پێی یاسا و بڕیاره‌كان كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی
كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌رسومێك
رۆژی 10ی 6ی2024 ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد.
هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌سیستمی فره بازنه‌یی
به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هه‌رێم به‌سه‌ر 4 بازنه‌ی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، هه‌ولێر و دهۆك
دا دابه‌شكراوه‌و كورسی په‌رله‌مانیش 100 كورسیه.
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن دواناخرێت
نوێترین لێدوانیش له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی
پڕۆسه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك بافڵ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه
بوو كه‌له به‌غداوه رایگه‌یاند:" هه‌ڵبژاردن دواناخرێت و له‌واده‌ی خۆیدا
ده‌كرێت".
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستانیش له لێدوانێكدا له‌سه‌ر هه‌مان پرس به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی
وت:" هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

