وتەبێژی کۆمسیۆن: وادەى پێشکەشکردنى ناوى کاندیدان درێژکرایەوە
کوردستان 02:20 PM - 2024-03-31
PUKMEDIA
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو کۆتایی دەوامی رەسمیی ئەمڕۆ ٣١-٣-٢٠٢٤ وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی حزب و لایەنەکان بە کۆمسیۆن کۆتایی بێت، بەڵام وادەکە بۆ ماوەی ٩ سەعات درێژکرایەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو کۆتایی دەوامیی رەسمیی
ئەمڕۆ وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان لەلایەن حزب و لایەنەکانەوە کۆتایی بێت،
بەڵام وادەکە بۆ ماوەی ٩ سەعات درێژکرایەوە".
"حزب و لایەنەکان
دەتوانن تا سەعات ١٢:٠٠ی ئەمشەو ناوی کاندیدەکانیان بۆ لقی کۆمسیۆنی پارێزگاکانیان
بنێرن و هیچ بڕیارێکیش نییە بۆ جارێکی تر درێژکردنەوەی ئەو وادەیە".
ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ سێهەم جارە وادەی پێشکەشکردنی ناوی
کاندیدەکان درێژ دەکاتەوە، کە پێشتریش بڕیاربوو لە ٢٨-٣ وادەی پێشکەشکردنەکە کۆتایی
بێت، بەڵام جارێکی تر وادەکەی بۆ ماوەی سێ رۆژی دیکە درێژکردەوە و بڕیاریدا لەگەڵ
کۆتایی هاتنی دەوامی رۆژی ٣١-٣ وادەی پێشکەشکردنەکە کۆتایی بێت، بەڵام دوای
پێشکەشکردنەکان بۆ جاری سێهەم وادەکەی بۆ سەعات ١٢:٠٠ی ئەمشەو درێژکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

