کۆمسیۆن: ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی کاندیدانی حزب و لایەنەکان
کوردستان 10:02 AM - 2024-03-31
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ 31-3-2024 دوا وادەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدانی حزب و لایەنەکانە بۆ پەرلەمانی کوردستان و وادەکە درێژ ناکرێتەوە".
جارێکیتر وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان درێژناکرێتەوە
جومانه غهلای وتهبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بهوێبسایتی رهسمیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند:"کۆتایی دەوامی رەسمی ئەمڕۆ 31-3-2024 دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی حزب و لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، کە وابڕیارە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت".
"پێشتر وادەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ درێژکرایەوەو ئەمڕۆ دوا وادەبوو، هیچ ئەگەرێکیش نییە بۆ دووبارە درێژکردنەوەی وادەکە و ئەمڕۆ کۆتا دەرفەتە لەبەردەم حزب و لایەنەکان بۆ پێشكەشکردنی ناوی کاندیدەکانیان"، جومانە غەلای وای وت.
لیستی ناوی کاندیدانی یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بهوێبسایتی رهسمیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند:"ماوەی 10 رۆژە ناوی کاندیدەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە و لەوادەی دیاریکراودا ناوی کاندیدەکانمان لە هەر چوار بازنەکە پێشکەش بە کۆمسیۆن دەکەین".
"سەرۆک لیستی بازنەکان لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستنیشان دەکرێن، هاوکات سەرۆک بافڵ وەک سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتی تەواوی هەڵمەتەکە لە بازنەکان دەکات"، سەعدی پیرە وای وت.
لەبارەی دەستنیشانکردنی کاندیدی ژن لەناو لیستەکانی یەکێتیدا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: "بەپێی یاسا رەچاوی دەستنیشانکردنی ژنان لە لیستەکاندا کراوەو 30٪ ی کاندیدەکانمان ژنن، کەبەسەر بازنەکاندا دابەشبوون".
20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بەشداردەبن
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێکڕا 20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە تۆمارکراون، کە لەبازنەکانی هەڵبژاردن بەشداردەبن، بەکۆی گشتیش لە هەرێمی کوردستان 3 ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەر هەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 2 ملیۆن 900 هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە و ئامادەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

