riklam

وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28
پەرلەمانی کوردستان PUKMEDIA

پەرلەمانی کوردستان

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پەرلەمانی كوردستان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق سێ رۆژی دیکەی لەبەردەم حزب و لایەنە سیاسییەکان درێژکردەوە بۆ پێشکەشكردنی ناوی کاندیدەکانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە و وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت: " ناوی کاندیدەکانمان پێشکەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکەین و رەچاوی دەستنیشانکردنی ژنان لە کاندیدەکاندا بە پێی یاسا کراوە".

 

بەگوێرەی راگەیەندراوی پێشووی کۆمسیۆنەکە ئەمڕۆ 28-3-2024 دوایی وادەبوو بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدی حزب و لایەنە سیاسییەکان بەڵام جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنەکە بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "وادەکە تا 31-3-2024 درێژکرایەوە، کە دەکاتە سێ رۆژ".

 

لیستی ناوی کاندیدانی یەکێتی ئامادەیە

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"ماوەی شەش رۆژە ناوی کاندیدەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە و لەوادەی دیاریکراودا ناوی کاندیدەکانمان لە هەر چوار بازنەکە پێشکەش بە کۆمسیۆن دەکەین".

 

"سەرۆک لیستی بازنەکان لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستنیشان دەکرێن، هاوکات سەرۆک بافڵ وەک سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتی تەواوی هەڵمەتەکە لە بازنەکان دەکات"، سەعدی پیرە وای وت.

 

لەبارەی دەستنیشانکردنی کاندیدی ژن لەناو لیستەکانی یەکێتیدا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: "بەپێی یاسا رەچاوی دەستنیشانکردنی ژنان لە لیستەکاندا کراوەو 30٪ ی کاندیدەکانمان ژنن، کەبەسەر بازنەکاندا دابەشبوون".

 

وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان درێژکرایەوە

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی حزب و لایەنەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکردەوە.

 

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو کۆتایی دەوامی رەسمی ئەمڕۆ 28-3-2024 دوا وادە بێت بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی حزب و لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام وادەکە بۆ 31-3-2024 درێژکرایەوە".

 

20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بەشداردەبن

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێکڕا 20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە تۆمارکراون، کە لەبازنەکانی هەڵبژاردن بەشداردەبن، بەکۆی گشتیش لە هەرێمی کوردستان 3 ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەر هەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 2 ملیۆن 900 هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە و ئامادەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket