وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27
PUKMEDIA
جومانه غه‌لای
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق
رایده‌گه‌یه‌نێت: "گرفتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ر ئاساییه‌و له
15% تێنه‌په‌ڕانده‌وه و ستانداردی جیهانییه و كورسیه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش
بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی".
كۆمسیۆن وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق
وه‌ڵامی داواكاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی كورسیه‌كانی
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆرو چه‌ند داوایه‌كی تر، جومانه غه‌لای
وته‌بێژی كۆمسینه‌كه‌ش به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری
ده‌نگده‌ران به‌پێی ستانداردی جیهانی، پێویسته له‌نێوان %9 بۆ %15 بێت، كه‌بێگومان
له هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و رێژه‌یه و له‌پارێزگای
هه‌ولێر كه 962239 ده‌نگده‌ری هه‌یه، ته‌نها %14 ده‌نگده‌ر په‌نجه‌مۆریان ناخوێندرێته‌وه،
هاوكات له‌پارێزگای سلێمانی كه 1113302 ده‌نگده‌ری تێدایه ته‌نها %13 ی په‌نجه‌مۆریان
ناخوێندرێته‌وه، له‌پارێزگای دهۆكیش كه 708011 ده‌نگده‌ری هه‌یه، ته‌نها %11 ده‌نگده‌ر
په‌نجه‌مۆریان ناخوێندرێته‌وه"..
"له‌دوای به‌دواداچوون
و پشتبه‌ستن به بڕ‌یاره‌كانی دادگای فیدراڵی بۆ پرسی كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
ده‌ركه‌وت 79729 ده‌نگدر له‌پارێزگاكه هه‌ن، به‌وپێیه‌ش هه‌ڵه‌بجه 3 كورسی به‌رده‌كه‌وێت،
هاوكات 5 بنكه‌ی تۆماركردنیشی ده‌بێت"، وته‌بێژی كۆمسیۆن وایوت.
له 24 سه‌عاتدا ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كرێته‌وه
جومانه غه‌لای راشیگه‌یاند: "كۆمسیۆن هاوڕ‌ایه
له‌گه‌ڵ داواكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه پێویسته له‌دوای هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی
٢٤ سه‌عاتدا ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامی كۆتایی وێستگه‌كان بڵاوبكاته‌وه،
بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین"، جومانه غه‌لای وایوت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نوسراوێكدا
داوای له‌كۆمسیۆن كردوه، كه كێشه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران و زیادكردنی
كورسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ربكرێت، هاوكات داواشیكردووه به‌ڕ‌ێوه‌بردنی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ره‌تا تا كۆتایی له پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕ‌ێوه‌بچێت و هه‌ژماری
ده‌نگه‌كانیش هه‌ر له‌و پارێزگایه‌دا بكرێت، هه‌روه‌ها داواشیكردووه له‌ماوه‌ی 24
سه‌عاتدا كۆمسیۆن به‌ڕ‌ە‌سمیی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان رابگه‌یه‌نێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

