کۆمسیۆن: زۆربەی حزب و هاوپەیمانێتییەکان کاندیدیان بۆ هەڵبژاردن پێشکەش نەکردووە
کوردستان 11:38 AM - 2024-03-26
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
هەتا ئێستا تەنها 36 کاندیدی سەربەخۆ ناویان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش کردووەو وادەی ناوتۆمارکردنیش تەنها دوو رۆژی ماوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمسیۆن لەکار و ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێووەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و ئاماژە بەوەدەکات: "بایکۆتکردنی هیچ حزب و لایەنێک کاریگەری لەسەر دواکەوتنی پرۆسەکە نابێت".
تەنها 2 حزب و 3 هاوپەیمانێتی کاندیدیان پێشکەش کردووە
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەتا ئێستا تەنها 36 کاندیدی سەربەخۆ ناویان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە و کۆتا وادەش بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدان رۆژی پێنج شەممە 28-3-2024 یەو درێژناکرێتەوە".
"بەپێی ئەو ئامارانەی هەتا ئێستا لەبەردەستدایە لە هەولێر 11 کاندید و لە سلێمانی 13 کاندید و لە دهۆکیش 12 کاندید خۆیان تۆمار کردووەو هاوکات تەنها 2 حزب لە دهۆک و سلێمانی کاندیدانیان پێشکەش کردووەو 3 هاوپەیمانێتیش لە سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە"، عیماد جەمیل وای وت.
بایکۆتکردنی هیچ حزبێک پرۆسەکە دواناخات
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد: "هیچ پلانێک نییە بۆ دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەر حزب و لایەنێکیش بایکۆتی پرۆسەکە بکات کاریگەری لەسەر پرۆسەکە دروست ناکات، وەک چۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق حزب و لایەن هەبوون بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد و هیچ کاریگەرییەکیشی لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نەبوو".
وتیشی: "تیمەکانی کۆمسیۆن بەردەوامن لە کارکردن و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا کە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵە".
20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بەشداردەبن
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێکڕا 20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە تۆمارکراون، کە لەبازنەکانی هەڵبژاردن بەشداردەبن، بەکۆی گشتیش لە هەرێمی کوردستان 3 ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەر هەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 2 ملیۆن 900 هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە و ئامادەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێکە لەو 22 حزب و هاوپەیمانێتییەی ، کە بەلیستی سەربەخۆ لەهەر چوار بازنەکەی کوردستان بەشداری لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا دەکات و بەوتەی رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیش: "سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردن ئەنجامدراوەو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئامادەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

