دادگای فیدراڵی: پەلە بکرێت لە بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم
کوردستان 08:51 PM - 2024-03-12
PUKMEDIA
دادگای فیدراڵی
دادگای باڵای
فیدراڵی عیراق رایگەیاندووە، بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی
فەرمانبەرانی ھەرێم پێویستی بە کاتە و ئەرکی حکومەتی ھەرێمە ھەماھەنگی لەگەڵ
وەزارەتی دارایی عێراق بکات، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی
نوێنەران دەڵێت: "بڕیارەكەی
دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەیە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان
دووربخرێتەوە".
پێویستە حکومەتی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ عیراق بکات
دادگای فیدراڵی عیراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە: "بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێویستی بە کاتە و ئەرکی حکومەتی ھەرێمە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکات، هەروەها ئامانج لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی گەرەنتیکردنی مافی موچەخۆرانی ھەرێم و بەدیھێنانی دادپەروەرییە".
"ئەو
پڕۆسەیە پێویستی بە کاتە و پێویستە ھەردوو وەزارەتی دارایی عیراق و ھەرێم پەلە
بکەن لە تەواوکردنی ئەو پڕۆسەیە، دەبێت مووچەی ئەو فەرمانبەرانەش بە کاش خەرج
بکرێت کە بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەکانیان بۆ مانگی ئادار بەھۆکاری تەکنیکی کۆتای
نایەت "، لە راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە.
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی یەكلاكەرەوەن، بەڵام
پێویستە حكومەتی هەرێم و عیراق پەیوەست بن وهاوكاریی و ئاسانكاری بۆ
جێبەجێكردنی بكەن بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبنە قوربانی".
"بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەیە كە
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان دووربخرێتەوە و بە نیشتمانی بكرێن و چارەسەرێكی
بنەڕەتیشە بۆ ئەو كێشەیە"، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە نوێنەران وادەڵێت.
دادگای
فیدراڵی عیراق پێشتر بڕیاریدا کە بەبێ هەژماری بانکی، وەزارەتی دارایی عیراق هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم
بۆ مانگی ئادار نەنێرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

