وتەبێژی كۆمسیۆن: كاتی تۆماری بایۆمەتری درێژناكرێتەوە
کوردستان 12:29 PM - 2024-03-10كارتی دەنگدان
ئەمڕۆ 10-3-2024، كۆتایی بە پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان دەهێندرێت و وتەبێژی كۆمسیۆنی عیراقیش دەڵێت: "وادەكە درێژناكرێتەوە، بەڵام بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتی چەند رۆژێك كات ماوە".
ناوت لەتۆماری دەنگداندا نەبێت بەشداری دەنگدان ناكەیت
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ تەواوبوونی دەوامی رەسمی ئەمڕۆدا كۆتایی بە وادەی نوێكردنەوەو تۆماركردنی تۆماری دەنگدەران دەهێندرێت و وادەكەی درێژناكرێتەوە".
"ئەو دەنگدەرانەی بەدەم بانگەوازی كۆمسیۆنەوە نەهاتوون و ناوی خۆیان تۆمار نەكردووەو تۆماری دەنگدانیان نوێ نەكردووەتەوە، ناتوانن بەشداری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بكەن" جومانە غەلای وادەڵێت.
دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەردەوامە
لەگەڵ ئەوەی لە 1ی كانوونی دووەمی 2024 ەوە، پڕۆسەی دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووەو بەردەوامی هەیە، بەڵام ئەمڕۆ 10ی ئاداری 2024 كۆتا وادەبوو بۆ ناوتۆماركردن.
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راشیگەیاند: "تاوەكو رۆژی 5ی ئادار، 10 هەزار و 810 كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان دابەشكردووە كە لە هەولێر 806 كارت، لە دهۆك دوو هەزار و 838 و لە سلێمانی 7 هەزار و 166 كارت بووە".
"كۆمسیۆن لەرۆژی 5-3 هەتا 14-3 دەرگای خۆتۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان دەكاتەوەو حزبەكان دەتوانن لەو وادەیەدا ناوی حزبەكان و ناوی هاوپەیمانێتییەكە و ناوی كاندیدەكانیان بۆ كۆمسیۆن بنێرن، هەر حزبێكیش بیەوێت لە هەڵبژاردن بكشێتەوە پێویستە پێش ئەوەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ حزبێكی دیكەدا بكات، بەنووسراوی رەسمی لەڕێگەی سەرۆكی حزبەكەوە ئاڕاستەی كۆمسیۆن بكرێت داوای كشانەوە لەكۆمسیۆن بكات" جومانە غەلای وادەڵێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 4ـی ئاداری 2024 بۆ دووەم جار كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تۆماری بایۆمەتری درێژكردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
04:09 PM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
10:41 AM - 2024-04-29 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28
ئەمانەش ببینە
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
02:41 PM - 2024-04-29
خوێندكارانی عیراق و ههرێم بۆ خوێندن دهنێردرێنه دهرهوهی وڵات
12:03 PM - 2024-04-29
دانهغاز: زیانی كهم بهر كۆرمۆر كهوتووه و بهكاتی بهرههمهێنان رادهگرین
10:54 AM - 2024-04-29
لوقمان وەردی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
03:06 PM - 2024-04-28
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ خانەوادەی کوێخا سمایلی تەلان
پرسەنامە 07:19 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29 -
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
عیراق 02:41 PM - 2024-04-29 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام وسو
پرسەنامە 02:09 PM - 2024-04-29 -
خوێندكارانی عیراق و ههرێم بۆ خوێندن دهنێردرێنه دهرهوهی وڵات
کوردستان 12:03 PM - 2024-04-29 -
دانهغاز: زیانی كهم بهر كۆرمۆر كهوتووه و بهكاتی بهرههمهێنان رادهگرین
کوردستان 10:54 AM - 2024-04-29